وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، بەبڕیارێک، بڕی مووچەی کرێکاری ناکارامە و پارەی کاتژمێرەکانی کرێکاری ڕۆژانەی دیاریکرد.
بەپێی بڕیارێک، کە واژووی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کوێستان محەمەد-ی لەسەرە، هاتووە، مووچەی کرێکاری ناکارامە بۆ مانگێک 350 هەزار دینار دەبێت، بۆ هەر کاتژمێرێکیش بۆ ئەو کرێکارانەی بە ڕۆژانە کاردەکەن، دوو هەزار و 500 دینار دیاریکراوە.
بڕیارەکانی وەزارەتی کار:
یەکەم – جێگیرکردنى مووچەى مانگانەى کرێکارى ناکارامە بە (350) هەزار دینار.
دوووم – دیاریکردنى بڕی دوو هەزار و (500) دینار، بۆ هەر کاتژمێرێک بۆ ئەو کرێکارانەى بە کاتژمێر کاردەکەن، کە کەمتربێت لە کاتژمێرە فەرمییەکانى ئیشکردن.
سێیەم – ئەم فەرمانە لە ئەمڕۆوە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.