مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە یادی راپەڕیندا پەیامێکی بڵاوکردەوە

لە یادی 32 ساڵەت راپەڕینی گەلی کورد مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد  (32) ساڵە نەوەكانی راپەڕین لە سایەی كوردستانی ئازاددا پێدەگەن و بەگیانی پەیامی راپەڕین دژی ستەم و دیكتاتۆری چاویان لە ئایندەی گەش و ئاسۆیەكی شایانتری ژیان و گوزەرانە.

مەکتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردەوە، “32 ساڵ بەسەر راپەڕینی گەلەكەمان دژی زوڵم و ستەمی دیكتاتۆری رژێمی بەعس تێپەڕدەبێت، لە دەروازەی راپەڕینەوە بۆ وێستگەكانی زەماوەندی سلێمانی و روخانی قەڵای ستەم لە هەولێری دێرین و راماڵینی سوپای بەعس لە دهۆكی دەلال تا تاجی راپەڕینەكان لە نەورۆزی رزگاری كەركوكدا، دەیان شار و شارۆچكەی كوردستان بە خوێنی دەیان شەهید و رەنجی دەیان هەزار راپەڕیوی میللەتەكەمان ئازادكران”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە شانازییەكی زۆرەوە 32 ساڵە خاوەندارێتی رێبەرایەتی كردنی راپەڕین و پارێزگاری كردن لە پەیام و ئامانجە پیرۆزەكانی دەكات، بەهاوكاری هێز و لایەنە نیشتمانپەروەرەكان لە هەموو كایەكاندا خەباتی بێوچان دەكات بۆ گەشەپێدانی دەستكەوتەكانی ئازادی و دیموكراسی و حوكمڕانییەكی ڕاست و دروست، بۆ ئەم مەبەستە پیرۆزەش قوربانی داوە و ئامادەی  قوربانی زیاتریشە”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی یەکێتیدا هاتووە، “ساڵ لە دوای ساڵ نەوەیەكی تازە دێنە كۆڕی ژیانی سیاسیی و گشتییەوە و روانینی نوێیان بۆ كوردستان و بۆ راستكردنەوەی ئەزموونی حوكمڕانی وڵاتەكەمان هەیە وهەقیشیانە بە نەفەسی رەخنەگرانە و بە پەرۆشی پەیامی جارانی راپەڕینەوە ویست و ئیرادەی تازە لە خۆیان نیشان بدەن، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە گیانی هەمیشە زیندووی راپەڕین و بۆ پارێزگاری لە دەستكەوتەكانی 32 ساڵەی ئازادی و دیموكراسیی رووی لە هەموو هێزە سیاسییەكانی وڵاتە بۆ ئاشتییەكی سەربەرزانە و دادپەروەرانە، رووی لە كچان و كوڕانی كوردەوارییە تا پێكەوە خاوەندارێتی لە پەیامی هەمیشە نوێبونەوەی راپەڕین بكەن و پێكەوە بەخەباتی دیموكراتی و مەدەنی و هەڵبژاردن ویستی جیاكاری و مەیلی پاشەكشێ لە ئازادی و دیموكراسیی بەرپەرچ بدەینەوە”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەشدا هاتووە، “ساڵ لەدوای ساڵ نەوەیەكی تازە دێنە كۆڕی ژیانی سیاسیی و گشتییەوە و روانینی نوێیان بۆ كوردستان و بۆ راستكردنەوەی ئەزموونی حوكمڕانی وڵاتەكەمان هەیە و هەقیشیانە بە نەفەسی رەخنەگرانە و بە پەرۆشی پەیامی جارانی راپەڕینەوە ویست و ئیرادەی تازە لە خۆیان نیشان بدەن”.

لە کۆتایی پەیامەکەشدا ئاشکرایکرد، “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە گیانی هەمیشە زیندووی راپەڕین و بۆ پارێزگاری لە دەستكەوتەكانی 32 ساڵەی ئازادی و دیموكراسیی رووی لە هەموو هێزە سیاسییەكانی وڵاتە بۆ ئاشتییەكی سەربەرزانە و دادپەروەرانە، رووی لە كچان و كوڕانی كوردەوارییە تا پێكەوە خاوەندارێتی لە پەیامی هەمیشە نوێبونەوەی راپەڕین بكەن و پێكەوە  بەخەباتی دیموكراتی و مەدەنی و هەڵبژاردن ویستی جیاكاری و مەیلی پاشەكشێ لە ئازادی و دیموكراسیی بەرپەرچبدەینەوە، كە ئەمە داخوازی رەوای كوردەواری سەدەی بیست و یەكە و پابەند بوون و رێزگرتنیشە لە خەباتی دەیان ساڵەی گەلەكەمان و شەهیدە سەربەرزەكانی كاروانی دوورودرێژی شۆرش و راپەڕینەكانی”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەدواداچوون بۆ کاری لیژنەی دابەشکردنی زەویی فەرمانبەران دەکرێت

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بەدواداچوون بۆ کاری لیژنەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەکات. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share