ڕۆژنامەیەکی فەرەنسی کۆتا بڕیاری مباپێ ئاشکرادەکات

سەرچاوەیەکی فەرەنسی ئاماژە بە بەردەوامبوونی کیلیان مباپێی فەرەنسی دەکات لە یانەی پاریس سان جێرمان.

ڕۆژنامەی “لو پاریزیان”ی فەرەنسی لەزاری سەرچاوە نزیکەکانی کیلیان مباپێ-وە ئاشکرایکردووە، یاریزانەکە هەوڵەکانی بۆ دەستبەرداربوون لە یانە پاریسییەکەی شکستیهێناوە، بڕیاریداوە وەرزی 2021-2022 هاوشانی یاریزانە نوێیەکانی وەک سێرجیۆ ڕامۆس و جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم و نێیمار لە خولی فەرەنسا بەردەوامبێت و هەوڵی بەدەستهێنانی ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بدات.

سەرچاوەکە نوسیویەتی، ئاسکەکەی فەرەنسا بە مەرجی نوێنەکردنەوەی بۆند لە پاریس بەردەوامدەبێت، چونکە لەدوای ئەو وەرزە دڵنیایە پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە دەکات.

ئەگەر هەوڵەکانی مباپێ لە نوێنەکردنەوەی بۆندەکەی سەرکەوتووبێت، هاوینی 2022 بەهۆی کۆتاییهاتنی گرێبەستەوە دەتوانێت بێبەرامبەر ڕوو لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بکات، لەو بارەیەشەوە سەرچاوە ئیسپانییەکان ئاشکرایانکردووە، ناوبراو بە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە لەلایەن ڕیاڵ مەدریدەوە بەڵێنی 40 ملیۆن یورۆ پاداشتی دارایی پێدراوە.

بابەتی پێشتر

خراپ بەكارهێنانی کارگەی مەڕمەڕی ماوەت نیگەرانیی لێكەوتووەتەوە

بابەتی دواتر

گەڕانەوەی هێرشبەرانی ئیتاڵیا و کۆتا چانس

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆرتمۆند لە هالاندەوە بۆ قەناسێکی تر

یانەی بوروسیا دۆرتمۆند گرێبەستی دووەمی بۆ گواستنەوەی سباستیان هالەر پێشکەشی ئەیاکس ئەمستەردام کردووە. بەپێی زانیارییەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووس…
Total
0
Share