یونسێف: منداڵانی غوێران پێویستیان بە ئاو و خۆراکە

یەکەم چالاکوانی هاریکاریی نێودەڵەتی ژیانی منداڵانی ئەندامانی داعش لە زیندانی غوێران لە حەسەکە لەڕۆژئاوای کوردستان دەخاتەڕوو، ئاماژەی بە “پێویستیی ئەو منداڵانە بە ئاو و خۆراک” کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی نیویۆرک تایمز، ئەو منداڵانەی ئێستا لە زیندانی غوێرانن لە ڕۆژائاوای کوردستان  و لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)ەوە سەرپەرشتی دەکرێت، ژمارەیان نزیکەی 700 منداڵ دەبێت کە تەمەنیان لەنێوان 10 بۆ 18 ساڵاندایە.

ڤیکتۆر نیلۆند نوێنەری ڕێکخراوی هاریکاریی منداڵانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان “یونسێف” لە سوریا کە ڕۆژی شەممە سەردانی زیندانەکەی کردووە دەڵێت، “ئەو منداڵانە برسین، پێویستیان بە ئاو و چاودێریی تەندروستی هەیە”.

باس لەوەدەکات ئیدارەی بەڕێوەبردن و چاودێریکردنی زیندانەکە ڕێگەیانپێداوە لە چەند دەرچەیەکی بچوکەوە منداڵانی زیاندانەکە ببینێت، بەبێ ئەوەی قسەیان لەگەڵدا بکات.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز وێنەیەکی زیندانەکەی بڵاوکردووەتەوە کە نوێنەرەکەی یونسێف لە سەردانەکەیدا وێنەی گرتوون دەردەکەوێت، منداڵەکان لەسەر ئەژنۆ لەسەر زەوییەکی پیس و بەرزونزم، هەروەها زەوییەکی شێدار و تەڕی بێ ڕاخەردا دانیشتوون، ئەو ژوورەی ئەوانی تێدان لە شوێنێکی بەرزی دیوارەکەی نزیک لە بنمیچەکە لە دەرچەیەکی بچوکەوە کەمێک تیشیکی خۆر دێتە ژوورەکەوە، هەندێکیان لەبەر سەرما بەتانییەکانیان داوە بەسەر شانیاندا.

ڤیکتۆر نیلۆند دەڵێت، “منداڵی زۆر جوانمان لەوێ بینی، کە پێویستییان بە خزمەتگوزاریی زۆر هەبوو، لەوانە خزمەتگوزاریی پزیشکی”.

ئەو منداڵانە بەشێکن لە دەیان هەزار منداڵی ناو زیندانەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، کە کەسوکارەکانیان ئەندام و چەکدارانی داعشن.

پێشتر هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاندبوو، پەیوەندی ئەو منداڵانە بە ڕێکخراوی داعشەوە دەکرێت بیانخاتە مەترسییەوە.

لەهەمان کاتدا ڕەخنەی لە وڵاتانی جیهان گرت بەوەی، ئامادە نین هاوڵاتییەکانیان کە لەو زیندانانەدان وەربگرنەوە، لەناویاندا منداڵان.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی گۆڕدرا

بابەتی دواتر

گەندەڵییەكی "ئابڕووبەرانە"ی وەقفی سوننی.. گسكی دەستی بە 145 ملیۆن دینار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share