نێچیرڤان بارزانی نزا بۆ ئەردۆغان دەكات

وێنەی دوایین كۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان

سەرۆكی هەرێمی كوردستان نزای چاكبوونەوە بۆ سەرۆكی توركیا دەكات، بەهۆی ئەوەی تووشی كۆرۆنا بووە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا كە بە ئینگلیزی نووسیویەتی، نزای چاكبوونەوە بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا و هاوژینەكەی دەخوازێت، كە تووشی كۆرۆنا بوون.

لە توركیا، تووشبوونی ئەردۆغان و هاوژینەكەی كاردانەوەی لێكەوتەوە و بەشێكی زۆر لە لایەنە سیاسییەكان، بە ئۆپۆزسیۆنیشەوە، هیوای چاكبوونەوەیان بۆ خواست.

بەڵام پارتی دیموكراتی گەلان – هەدەپە، لەوبارەیەوە هیچی نەوتووە، بۆیە قسە لەبارەی ئەوەوە هەبوو، كە ئەردۆغان لەو هەڵوێستەی هەدەپە نیگەرانە.

بابەتی پێشتر

عێراق.. ئاڕ بی جی دەنرێت بە شوێنی خۆپیشاندەرانەوە و 10 كیلۆگرام C4 دەستیبەسەردا گیرا

بابەتی دواتر

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی گۆڕدرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ هه‌ولێر پێنج کەس بەتۆمەتی دەستکاریکردنی پێوەری زیرەکى كاره‌با دەستگیرکران

لیژنه‌كانى قائیمقامییه‌تى هه‌ولێر پێنج کەسیان بەتۆمەتی دەستکاریکردنی پێوەری زیرەکى كاره‌با دەستگیرکرد. نوسینگه‌ى ڕاگەیاندنی پارێزگاری هەولێر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى…
Total
0
Share