رانیە.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا 7 كەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا ‎لەسەر رێگای گشتیی رانیە – سەركەپكان و نزیك بنكەی پۆلیسی كێوەڕەش حەوت كەس برینداربوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە ‎لەسەر رێگای گشتیی رانیە – سەركەپكان و نزیك بنكەی پۆلیسی كێوەڕەش رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا لە جۆری نیسان پاتڕۆڵ، پیكاب هایلۆكس، مینی پاسێكدا روویداوە و بەهۆیەوە حەوت كەس برینداربوون.

بە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە رووداوەكەدا حەوت كەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: بەشێکی هۆکاری لابردنی کورسییەکانی سەهۆڵەکە پەیوەندیی بە پیسیی شوێنەکەوە هەبووە

سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایدەکات، لیژنەیەک پێکهێندراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی فرۆشیاران و کاسباراکانی شەقامی سەهۆڵەکە. بابان ئەحمەد، سەرۆکی…
Total
0
Share