تیباس: فلۆرنتینۆ پێرێز بەرشلۆنەی ڕفاندووە

سەرۆکی ڕایەڵەی یانەکانی خولی ئیسپانیا، خاڤیێر تیباس ڕەخنەی توند ئاڕاستەی سەرۆکی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە دەکات.

لێدوانەکانی تیباس دەربارەی ڕۆیشتنی مێسی و یاخیبوونی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە لەنێو میدیاکانی ئیسپانیا سەدایەکی بەهێزی هەبووە.

ناوبراو لەچاوپێکەوتنێکدا هێرشدەکاتە سەر سەرۆکایەتیی یانەکانی ڕیاڵ و بارسا و بە ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ڕادەگەیەنێت، “یانەی بەرشلۆنە قایلبوو بە ڕێککەوتنی نێوان ئێمە و کۆمپانیای سی ڤی سی، تاوەکو ئەوکاتەی ڕیاڵ مەدرید گرێبەستەکەی ڕەتکردەوە، سەرۆکایەتیی بەرشلۆنە گرێی خۆبەکەمزانی هەیە و ڕاستەوخۆ پەشیمانبوونەوە لە بڕیارەکەیان، فلۆرنتینۆ پێرێز بەتەواوی بەرشلۆنەی ڕفاندووە”.

لەبارەی فرۆشتنی مێسی و هۆکارەکانی ئەو بۆندەوە، دەڵێت، “باش دەزانم هۆکاری ڕۆیشتنی دارایی نەبوو، دەکرا ڕێگری لە ڕۆیشتنی بکرێت، ڕەنگە ئەو ڕووداوە بەلای منەوە قورسترین بێت، لەبەرئەوەی پێموایە باشترینی مێژووە، هەرگیز شایستەی ئەو جۆرە ماڵئاواییکردنە نەبوو”.

لەدوایین وەڵامەکانیدا، تیباس جەخت لەوەدەکاتەوە، ئەگەر هەیە لاپۆرتا نەتوانێت دۆخی دارایی بارسا هاوسەنگ بکاتەوە و لە پۆستەکەشیدا شکستبهێنێت.

بابەتی پێشتر

ڤیزای نێوان ئێران و عێراق هەڵدەگیرێت

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید چۆن مووچەی مباپێ و پۆگبا تەرخاندەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share