وێنە.. ئۆتۆمبێلێک سێ خوێندکاری بریندار کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای چەمچەماڵ ئۆتۆمبێلێک لە کاتی گەڕانەوەی خوێندکاراندا لە سێ خوێندکاری داوە و برینداری کردوون.

سەرچاوەیەک لە تەندروستیی قەزای چەمچەماڵەوە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان لەبەردەم ئامادەیی مەقانی کچان لەقەزای چەمچەماڵ ، لەسێ خوێندکاری کچی داوە و برینداری کردوون، دوو لە خوێندکارە بریندارەکان خوشکن، دواترش ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون”.

ئەو خوێندکارانەی لە ڕووداوەکەدا بریندار بوون، تەمەنیان 16 بۆ 17 ساڵ بووە و دوای چارەسەرکردنیان دۆخی تەندروستییان جێگرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكەی توركی ئۆتۆمبێلێكی بۆردومانكرد كە هەوڵیدەدا هێرشبكاتەسەر سەربازگەی زیلكان

لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێكەوە هەوڵدرا هێرشبكرێتەسەر سەربازگەی زیلكانی توركی لە باشیك، بەڵام فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركی ئۆتۆمبێلەكەیان بۆردومانكرد. كەمێك لەمەوبەر…
Total
0
Share