سلێمانی.. دوو کەس بەهۆی هەڕەشەکردن لە هاوڵاتییان دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە تەقەکردن و هەڕەشەکردن لە هاوڵاتییان.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، “دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ تۆمه‌تبارێك ته‌قەی‌ له‌ هاوڵاتییه‌ك کردبوو،  ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه ‌و توانییان تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیربكه‌ن، له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كه‌دا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێك له‌ جۆری‌ كڵاشینكۆف‌ و ئۆتۆمبێلێك كه‌ به ‌تۆمه‌تباره‌كه‌ بووه‌”.

لەبارەی حاڵەتی دووەمەوە، پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکردووە، “دوای تۆماركردنی‌ سكاڵای‌ یاسایی له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كه‌وه‌ له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه‌ به‌ زە‌بری‌ چه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی‌ لێكردبوو‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و توانرا له‌ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت، له ‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كه‌دا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر دوو چه‌كدا له‌ جۆری‌ كڵاشینكۆف ‌و ده‌مانچه‌”.

May be an image of 1 person and car

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی: هەر فەرمانبەرێک ڤاکسینی وەرنەگرتبێت مووچەی پێنادرێت

بابەتی دواتر

دۆرتمۆند 2-5 بایەرلیڤەرکوزن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share