تەندروستیی سلێمانی: هەر فەرمانبەرێک ڤاکسینی وەرنەگرتبێت مووچەی پێنادرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، نووسراو ئاراستەی سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەندە تەندروستییەکان کراوە کە بەبێ کارتی ڤاکسین، مووچەی مانگی دوو بە هیچ کارمەندێک نەدرێت.

بەپێی نووسراوێکی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی كە ئاراستەی سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکان و هەردوو بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ و دەربەندیخان کراوە، بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین و نیشاندانی کارتی ڤاکسین مووچەی مانگی دوو بە هیچ فەرمانبەر و کارمەندێک نەدرێت تا ژەمی ڤاکسین و کارتی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا وەردەگرێت.

تەندروستیی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، “ئەم هەنگاوە لەپێناو پابەندبوونی هەمووان بە بە کارهێنانی ڤاکسین و سەلامەتی و تەندروستیی هەموو لایەکدایە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بەرپرسێکی تورکیا نەیتوانی راستەوخۆ بێتە ئەو شارە

ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندەی تورکیا، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی دەچێتە شاری سلێمانی، بەڵام بەهۆی سزاکانی…
Total
0
Share