(ڤیدیۆ) قادیش دوای ڕیاڵ مەدرید بەرشلۆنەشی کوتا بەزەویدا

دوای 30 ساڵ، یانەی قادیش لە یاریگای خۆیدا لە بەرشلۆنەی بردەوە

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 12ی لالیگا، یانەی بەرشلۆنە لە ستاد ڕامۆن دی کارانزا دۆڕاندنێکی چاوەڕواننەکراوی بەرانبەر قادیش تۆمارکرد.

لە تایمی یەکەمدا بەرشلۆنە هەوڵی دروستکردنی چڕی دەدا لە نیوە یاریگای ڕکابەردا و یانەی خانەخوێ بە هێرشی هەڵگەڕاوەی ڕێکخراو وەڵامی گوشارەکانی دەدایەوە، لە خولەکی هەشت ئەلڤارۆ خیمینێز گۆڵی پێشەنگی بۆ قادیش تۆمارکرد و ئەو تایمە بە گۆڵێکی بێوەڵام کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا ئەستێرەکانی ڕۆناڵد کومان لە ڕووی هێرشبەریەوە دەستپێشخەرییان کرد، گووشاریان خستەسەر گۆڵی جیریمیاس لیدێسما و لە خولەکی 58 پیدرۆ ئالکالا بە هەڵە گۆڵی لەسەر یانەی خاوەن یاریگا تۆمارکرد و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

لەکاتێکدا هاندەران چاوەڕوانبوون گووشارە بەردەوامەکانی مێسی و هاوەڵانی گۆڵی دووەمی لێبکەوێتەوە، بەڵام پێچەوانە ڕوویدا..

لە خولەکی 63 ئەلڤارۆ نیگرۆدۆ ڕاستەوخۆ دوای بەشداریکردنی وەک یاریزانێکی یەدەگ، گۆڵی دووەم و پێشەنگی بۆ قادیش تۆمارکرد، لە کۆتا ساتەکاندا یاریزانانی ئازولگرانا هەوڵی بێوچانیاندا ئەنجامەکە یەکسانبکەنەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و یارییەکە (2-1) لەبەرژەوەندی قادیشی خاوەن یاریگا کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، قادیش بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ بۆ پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی لالیگای هەڵکشا، یانەی بەرشلۆنەش بە 14 خاڵەوە لە پلەی حەوتەم جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

مۆنتیپیلێ 1-3 پاریس سانت جێرمان

بابەتی دواتر

قادیش 2-1 بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share