یاریزانێكی تری ڕیاڵ مەدرید توشی پێكان بوو

داڤید ئالابا، بەرگریكاری یانەی ڕیاڵ مەدرید توشی پێكان بووە و ئەگەری بەشداریكردنی بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كەمە.

نۆی مانگ، یانەی ڕیاڵ مەدرید لەناو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی چامپیۆنز لیگ میوانداری یانەی پاریس سانجێرمان دەكات.

بۆ ئەو یارییە هەردوو یاریزان كاسمیرۆ و مێندی بەهۆی كەڵەكەبونی كارتە زەردەكانیانەوە ناتوانن بەشداری بكەن.

جگە لەوەش، ئالابای بەرگریكاری نەمسایی، توشی پێكان بووە و هەلی بەشداریكردنی ئەویش لە یاریییەكەدا كەمە.

ڕۆژنامەكانی مەدرید پێشبینی دەكەن كارلۆ ئەنچلۆتی لەجێگەی ئالابا بەشداری بە ناچۆ بكات و لە جێگەی مێندیش یاریی بە مارسیلۆ بكات و لەجێگەی كاسمیرۆش پشت بە ڤالڤێردی ببەستێت.

بابەتی پێشتر

بۆیەکەمجار ئەمریکا داوای سزادانی کەرتی نەوتی ڕوسیا دەکات

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share