نێیمار داهاتووی لە پاریس یەکلاییکردەوە

نێیمار دا سیلڤا، یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان بەردەوامبوونی لە یانەکەی دووپاتدەکاتەوە

نێیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەرازیلی، بەردەوامبوونی لە یانەی پاریس سان جێرمان بۆ چەند وەرزێکی دیکە یەکلاییکردەوە.

بۆندی “نێی” لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان تاوەکو هاوینی 2022 بەردەوامی دەبێت و تاوەکو ئێستا بەفەرمی گرێبەستی نوێی واژوونەکردووە، ئەوەش گومانیان لەسەر داهاتووی دروستکردووە و میدیاکانی هەرێمی کەتەلۆنیا نوسیویانە، ” هاوینی داهاتوو دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە، لەبەرئەوەیە بۆندەکەی نوێناکاتەوە”.

تۆڕی ” ESPN“ی ئەمریکی بە پێچەوانەی بۆچوونەکانەوە ئاشکرایکردووە، کە نێیمار جارێکی دیکە ناگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە و خولی ئیسپانیا، بەڵکو لە یانە فەرەنسیەکەی بۆ چوار وەرزی دیکەش بەردەوامدەبێت.

نێیمار لەگەڵ لیاندرۆ پاریدێس لە کۆتایی ڕوبەڕوبوونەوەی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ

تۆڕە ناودارەکە لێدوانی لە ئەستێرەکەی سیلیساو وەرگرتووە و لەم بارەیەوە دەڵێت، ” نوێکردنەوەی بۆندەکەم لەگەڵ پاریس سان جێرمان؟ لە ئێستادا هیچ کێشەیەک نەماوە، وەک ئاشکرایە زۆر بەختەوەرم، لە ڕاستیدا ئێستا زۆر هەست بە ئارامی دەکەم و لەهەموو کاتێک زیاتر لەگەڵ یانەکەم هەست بە بەختەوەری دەکەم، پێوابێت بابەتەکە کۆتاییهاتووە”.

نێیمار لەم وەرزەدا 22 یاری بەدرێسی پاریسەوە ئەنجامداوە و 13 گۆڵی تۆمارکردووە و ڕەخسێنەری هەشت گۆڵی دیکە بووە.

بابەتی پێشتر

سەرۆكایەتییەكانی عێراق لەبارەی ئەنفالەوە چی دەڵێن؟

بابەتی دواتر

لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە هەرێم 17 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share