دۆناڵد ترەمپ: نامەوێت کورد ئازاربچێژێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، نامەوێت کورد بچێتە ناو ئێران، چونکە ئەوان هاوڕێمانن و نامەوێت ئازاربچێژن.

دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند، سەیری ئەو بژارەیە ناکەین کورد بچێتە ناو ئێران، ئێمە زۆر هاوڕێین لەگەڵ کوردەکان و نامانەوێت ئەو جەنگە زیاتر ئاڵۆز بکەین.

وتیشی، نامەوێت کورد ئازاربچێژێت.

ئەمەش پاش لێدوانەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دێت، کە رۆژی 7ـی 3ـی 2026، بە کەناڵی فۆکس نیوز-ی نزیک لە دۆناڵد ترەمپی ڕاگەیاند، نابێت کورد ببێت بە سەری ڕمەکە، کورد ناڕەحەتیی زۆری لە ناوچەکە بینیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share