ئەمریكا و ئەوروپا: شەپۆلێكی كۆچكردن لە ئۆكرانیاوە بەرەو خۆرئاوا سەرهەڵدەدات

سەرۆكی ئەركانی ئەمریكا دەڵێت، “ڕوسیا دەتوانێت تەنها لە ماوەی 72 كاتژمێردا ئۆكرانیا داگیربكات و ئەمریكا چاوەڕوانی شەپۆلێكی فراوانی ئاوارەبوونە لە ئۆكرانیاوە بەرەو خۆرئاوا”.

كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمریكی بڵاویكردەوە، ئێستا ئەمریكا و ئەوروپا تاوتوێی ئەگەری ئاوارەبوونی خەڵكێكی زۆر لە ئۆكرانیا و كۆچكردنیان لەو وڵاتەوە بۆ خۆرئاوا دەكەن.

بەپێی سەرچاوەكە، خۆرئاوا پێشبینیدەكات ئاڵۆزبوونی بارودۆخی ئۆكرانیا و كۆبوونەوەی هێزی ڕوسیا لەسەر سنوورەكانی ئەو وڵاتە، كۆچكردنی خەڵكی ئۆكرانیا بەرەو وڵاتانی خۆرئاوای ئەوروپا بهێنێتە ئاراوە.

ئەمریكا پێیوایە شەڕەكە لەهەر ساتێكدا بێت ڕوودەدات و ڕوسیا ئامادەكاریی تەواوی بۆكردووە و كاتێكی كەمی پێویستە بۆ كۆنترۆڵكردنی ئۆكرانیا.

جەنەراڵ مارك میڵی سەرۆكی دەستەی ئەركانی هاوبەشی ئەمریكا بە ئەندامانی كۆنگرێسی ڕاگەیاندووە، ئەگەر ڕوسیا هێرشبكاتەسەر ئۆكرانیا، ئەوا كیێڤی پایتەخت لە ماوەی 72 كاتژمێردا دەكەوێت.

بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، ڕەخنە لە ئیدارەی ئەمریكا دەگرن بەوەی هاوكاریی سەربازیی پێویستی نەداوە بە ئۆكرانیا بەمەبەستی بەرگریكردن لەخۆی لە بەرامبەر مەترسییەكاندا.

لەبەرامبەردا وەڵامی ئیدارەی ئەمریكا ئەوە بووە كە ترسی هەیە لەوەی ڕوسیا هاوكارییە سەربازییەكان بۆ ئۆكرانیا بكات بە پاساو و بیانوویەك بۆ هێرشكردنەسەر ئەو وڵاتە و داگیركردنی.

بابەتی پێشتر

توندوتیژیی خێزانی سەرۆك وەزیرانێكی دژەژنی ناچار بە دەستلەكاركێشانەوە كر

بابەتی دواتر

لیۆنێل مێسی لە پاریس دڵتەنگە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share