ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: هیچ هێزێکی پێشمەرگە لە کەرکوک بوونی نییە

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕەتیکردەوە هیچ هێزێکی پێشمەرگە لە ناو کەرکوکدا بوونی هەبێت.

لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، “سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵی لە کەرکوک بوونیان هەیە، هەروەها هەماهەنگی لەنێوان ئەو هێزانە و هێزەکانی پێشمەرگەشدا هەیە، بەڵام هیچ هێزێکی پێشمەرگە لەناو کەرکوکدا بوونی نییە”.

وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان وتیشی، “کاری هاوبەشمان هەیە لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر و ڕاوەدونانی چەکدارانی داعش”.

ئەو بەرپرسەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە هەمان کاتدا ڕەتیکردەوە هیچ جوڵە و هەنگاوێک هەبێت بە ئاڕاستەی چونی هێزی پێشمەرگە بۆ کەرکوک یان بوونی ئەو هێزە لە ئێستادا لە شارەکە.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا داوا لە توركیا دەكات ڕێز لە سەروەریی عێراق بگرێت

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی: ئارینی کوڕم دەڵێت دەرفەتی زیاتر بۆ گەنجان بڕەخسێنن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقینەوەیەك لە بەغداد ڕوویدا

تەقینەوەیەك لە ناحیەی قادسیە لە بەغداد ڕوویدا كە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی باڵیۆزخانەی ئوسترالیای لە بەغداد كردووەتە ئامانج. میدیاكانی عێراق…
Total
0
Share