دەستەی کەشناسیی عێراق: شەپۆلی گەرما تا سێ مانگی دیکە بەردەوامدەبێت

دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و هاتنی شەپۆلی گەرما بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت.

عەلی جابری بەڕێوەبەریی گشتیی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، پلەی گەرمی لە مانگی حوزەیران و تەمموز و ئاب بەردەوام دەبێت، هەندێک جاریش نزمبوونەوەی وەرزی بەخۆیەوە دەبینێت ئەوەش حاڵەتێکی ئاساییە.

ئاشکراشیکرد، تا ئێستا پلەکانی گەرما لە نەجەف و زیقار و موسەننا گەیشتوونەتە 49 پلەی سەدی.

ئاشکراشیکرد، لەدوای مانگی ئاب جارێکی دیکە پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای گیانلەدەستدانی چوار منداڵ داوای لێکۆڵینەوە لە بەرپرسانی نەخۆشخانەکەی دیوانییە دەکرێت

دوای ئەوەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی پارێزگای دیوانییە چوار منداڵی کۆرپە گیانیان لەدەستدا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە…
زیاتر ببینە

پیاوێک دەستگیرکرا ئاگری خستووەتە لەشی خەڵکەوە بۆ چارەسەرکردنی مایەسیری

“چارەسەركارێكی سروشتی” دەستگیركرا كە پشكۆی ئاگری خستووەتە كۆمی تووشبووانی مایەسیرییەوە بە مەبەستی “چارەسەركردنیان”. تۆمەتبارەكە پیاوێكی دانیشتووی پارێزگای سەڵاحەدینە…
Total
0
Share