کتێبێکی نوێ، چارلز داروین زانای بەریتانی بە دزینی “بیردۆزی پەرەسەندن” تۆمەتباردەکات، نووسەری کتێبەکە دەڵێت، بەڵگەی تەواوی بۆ سەلماندنی ئەوەی دەیڵێت لەبەردەستدایە.
دکتۆر مایک سۆتۆن ڕایگەیاندووە، لێکچوونێکی زۆر تەواو هەیە لەنێوان کتێبەکەی داروین لەبارەی بیردۆزی پەرەسەندنەوە و کتێبی زانایەکی دیکەی بواری پزیشکی و بۆماوەیی بەناوی پاتریک ماتیۆ.
کتێبەکەی مایک سۆتۆن بەناوی “ساختەکاریی زانستی: دزینی بیردۆزەکەی پاتریک ماتیۆ لەلایەن داروینەوە”یە.
سۆتۆن دەڵێت، “ئەوە گەورەترین دزیی زانستییە لە مێژوودا”.
کورتەی بیردۆزەکەی داروین دەڵێت، بە تێپەڕبوونی کات سیفاتە بۆماوەییەکانی زیندەوەران بۆ دروستبوونی جۆر و شێوازەکانی ئێستا، ئەوەش لەئەنجامی پەرەسەندنی شێوازەکانی پێشووی زیندەوەران.
بیردۆزەکەی داروین زۆرترین مشتومڕی لەسەرە بەتایبەت لەلایەن شوێنکەوتووانی ئایینە ئاسمانییەکانەوە ڕەتکراوەتەوە و باوەڕیان بە ئەفراندنی خودایی هەیە بۆ زیندەوەران، بەڵام زانستی سروشت لێکۆڵینەوە لە پەیوەندیی نێوان زیندەوەران و ژینگەکانیان دەکات.
نووسەری کتێبەکە دەڵێت، داروین لە ساڵی 1859 کتێبەکەی بڵاوکردووەتەوە، بەناوی “بنەڕەتی جۆرەکان” کە تیایدا بیردۆزەکەی ڕووندەکاتەوە، بەڵام بەر لە 28 ساڵ لە بڵاوکردنەوەی ئەو کتێبەی چارلز داروین، پاتریک ماتیۆ کتێبەکەی لەبارەی داری ناو دەریا و درەختی وشکانی بڵاوکردووەتەوە.
لەو کتێبەدا ماتیۆ هاوشێوەی بیردۆزی پەرەسەندن گۆڕانکارییەکانی سروشتی ڕوونکردووەتەوە.
ماتیۆ لە کتێبەکەیدا هەمان ئەو دەستەواژە و شرۆڤانەی بەکارهێناوە کە لە بیردۆزی پەرەسەندندا هەن، ئەمەش ئەوە دەردەخات داروین زانیارییەکانی ماتیۆی بەکارهێناوە و هەوڵی شاردنەوەی داوە.
لە یەکێک لە بەڵگەکانی سۆتۆندا هاتووە، ژنەکەی داروین دانیناوە بەوەدا کە بیردۆزی پەرەسەندن “کچە ڕاستەقینەکەی ئەوە، لێرەدا ژنەکەی داروین بیردۆزەکەی بە “وەک کچەکەی” ناوبردووە.
یەکێکی دیکە لە بەڵگەکان بڵاوبوونەوەی کتێبەکەی داروینە لە ساڵی 1859 لەکاتێکدا کتێبەکەی ماتیۆ لە ساڵی 183 بڵاوبووەتەوە.