یەکەم پارێزگای عێراق سبەینێی کردە پشوو

ئەنجومەنی پارێزگای دیوانیە رایگەیاند، بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە، سبەی لە خوێندنگەکان پشووە.

ئەنجومەنی پارێزگای دیوانیە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بە بڕیاری محەمەد غانمی، سبەی پێنجشەممە، بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە لە خوێندنگەکان پشوو دەبێت.

راشیگەیاند، پشووەکە تەنیا خوێندنگەکان دەگرێتەوە و دەوام لە دامودەزگاکانی دیکە ئاسایی دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی عێراق، سبەی پێنجشەممە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکات و پێشبینیشدەکرێت، لافاو دروستببێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی لەبارەی پۆستی پارێزگاری كەركوكەوە ڕێككەوتنی لەگەڵ پارتی هەیە و داوای ‏جێبەجێكردنی دەكات

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوای زیندووكردنەوەی خاڵێكی ڕێككەوتنەكەیان لە پارتی ‏دەكات، كە تایبەتە بە دانانی كاندیدێكی یەكێتی بۆ پۆستی…
Total
0
Share