بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ یەكگرتوو: هاوكار بین بۆ بنیادنانەوەی پایەکانی حکومداریی ‏تەندروست و خزمەتگوزار

بافڵ جەلال تاڵەبانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە هێزێكی مەدەنیی میانڕە‌و و خاوەنهەڵوێستی بەرپرسیار وەسفدەكات، ڕۆڵی دیار و بەرچاوی هەبووە و هەمیشە بەشێك بووە لە چارەسەر بۆ كێشە و قەیرانەكان و کاری چاکەخوازی.

پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی حزبەكەی كردووە و بە دەرفەتی زانیوە “جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بکەمەوە و ھاوکار بین لەپێناو خزمەتکردنی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و لەگەڵ ھێز و لایەنە سیاسییە شۆڕشگێڕ و سەنگین و بەرپرسیارەکان ھەماھەنگ بین بۆ بنیادنانەوەی پایەکانی حکومداری تەندروست و خزمەتگوزار.

دەقی پیرۆزباییەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ یەكگترووی ئیسلامیی كوردستان:

بەڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محەمەد به‌هائه‌دین، برایان و خوشکانمان لە ئەنجومەنی جێبەجێکردن و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.

بە بۆنەی تێپەڕبوونی ٢٨ ساڵ بەسەر راگەیاندنی  یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین، هیوای بەرەوپێشچوونی زیاترتان بۆ دەخوازین.

 یەكگرتووی ئیسلامی کوردستان وەك هێزێكی مەدەنی میانڕە‌و، خاوەن هەڵوێست و گوتار و دیدی بەرپرسیارانە بووە، ڕۆڵی دیار و بەرچاوی هەبووە و هەمیشە بەشێك بووە لە چارەسەر بۆ كێشە و قەیرانەكان و کاری چاکەخوازی، کە ئەمە جێگەی ستایش و پێزانینی بەردەوام بووە.

ئەم بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بکەمەوە و ھاوکار بین لەپێناو خزمەتکردنی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و لەگەڵ ھێز و لایەنە سیاسییە شۆڕشگێڕ و سەنگین و بەرپرسیارەکان ھەماھەنگ بین بۆ بنیادنانەوەی پایەکانی حکومداری تەندروست، خزمەتگوزار و رووبەڕووی قەیران و ئاستەنگەکان ببینەوە و کاربکەین بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

دووبارە پیرۆزتان بێت

ھەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن

دڵسۆزتان

بافڵ جەلال تاڵەبانی

٦ی ٢ی ٢٠٢٢ – بەغدا

بابەتی پێشتر

بەراورد بە 100 ساڵی ڕابردوو جیهان بەهۆی ئۆمیکرۆنەوە زۆرترین ژمارەی نەخۆشی تێدایە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: گەیشتن بە ڕێککەوتنی نیشتمانی دوور لە فشاری حزبی و خۆسەپێنی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێزمەباران و بەفر دەبارێت

شەپۆلێکى بارانبارین روو لە تەواوى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمی كوردستان دەكات و لە هەندێك ناوچە بەفر دەبارێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share