هەولێر.. دوای گیانلەدەستدانی گەنجێک کەسوکارەکەی زێرەڤانییەک بریندار دەکەن

لە گوندی گەزنەی پارێزگای هەولێر لە ڕووداویكی هاتوچۆدا گەنجێک گیانلەدەستدەدات، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە ناکۆکی لەنێوان کەسوکارەکەی و هێزەکانی زێرەڤانی دروستدەبێت و بەهۆیەوە زێرەڤانییەک بریندار دەبێت.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر 9:00ی شەوی ڕابردوو لەڕووداوێکی هاتوچۆدا لە گوندی گەزنە، ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشاوە بە کەسێکدا و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە، دوای ڕووداوەکە شۆفیڕەکە هەڵاتووە.

ئەو کەسەی لە ڕووداوەکەدا گیانیلەدەستداوە ناوی (ئەبوبکر شوان عزیز)ـە و تەمەن (18 ساڵ) بووە، دوای ئەوەی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی (ئیمێرجنسی)، لەنێوان خانەوادەی گەنجەکە و هێزەکانی زێرەڤانی کە پاسەوانی نەخۆشخانەکەن ناکۆکی دروست بووە، لەئەنجامدا یەکێک لە ئەندامانی هێزەکانی زێرەڤانی لەلایەن کەسوکاری گەنجەکەوە بریندار دەکرێت.

بەپێی ڕوونکردنەوەی پۆلیس ئەو شۆفێرەشی ڕووداوەکەی ئەنجامداوە ئێستا دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

بابەتی پێشتر

ڕەیان دەرهێنرایەوە، بەڵام گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

 هەواڵگریی ئەمریکا: کیێڤ لە تەنها دوو ڕۆژدا دەکەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share