نرخی نەوت لە چاوەڕوانی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكادایە

بازاڕی نەوتی جیهان لە چاوەڕوانی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا دایە، شارەزایان پێیانوایە كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر دۆخی بازاڕ دەبێت، بەتایبەت ئەگەر جۆ بایدن،ی پاڵێوراوی دیموكراتەكان سەركەوێت.

شیكارییەك كە لە سایتی (Oil Price)ی تایبەت بە بازاڕەكانی نەوت بڵاوكراوەتەوە دەڵێت، هەڵبژاردنی بایدن دەبێتە هۆی “زیادبوونی حاڵەتی نادڵنیایی” لە بازاڕەكانی نەوتدا.

بەپێی شیكردنەوەكە، سەركەوتنی بایدن لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا “ڕەنگە كاریگەری گەورەی هەبێت خستنەڕووی نەوت جیهاندا” بەهۆی بەڵێنەكانی دەربارەی ڕێگاخۆشكردن بۆ گەڕانەوەی ئێران بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی كە دۆناڵد ترەمپ،ی ڕكابەرە كۆمارییەكەی لێی كشایەوە.

لە ئەگەری سەركەوتنی بایدن و جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی، ئەمە دەبێتە هۆی زیادبوونی نزیكەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوت، لەكاتێكدا بازاڕەكان لە بنەڕەتدا پڕن لە نەوت و، وڵاتانی بەرهەمهێنیش هەوڵەكانیان چڕكردوەتەوە بۆ بەرزكردنەوەی نرخەكەی كە بەهۆی كەمبوونەوەی خواستی جیهانی لەسەری لەسایەی پەتای كۆرۆنادا توشی هاتووە.

شارەزایان، وەك ئەوەی لە شیكارییەكەدا هاتووە، پێیانوایە كە گەڕانەوەی پێشبینیكراوی هەندێك یان زۆرینەی هەناردەی ئێران لە ماوەی ساڵێكدا دەبێتە هۆی “سەرئێشەیەكی گەورەی دیكە” بۆ كۆمەڵەی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوتی سەر بە ڕێكخراوی ئۆپیك+ بەمەش بڕێكی زۆری نەوت لە دەرەوەی بازاڕەكاندا دەبن، هەروەك ئێران هەوڵەكانی سعودییە تێكدەدات كە بە ئاراستەی ئیدارەدانی خستنەڕووی نەوتە.

لەكاتێكی پێشتردا بایدن ڕایگەیاند، “پێویستە لەسەر تاران بگەڕێتەوە بۆ پابەندییە تەواوەتییەكانی بە ڕێككەوتنەكە. ئەگەر ئەوەی كرد، ئەوكات جارێكی دیكە دەگەڕێمەوە بۆ ڕێككەوتنەكە و پابەندییەكی نوێ بە شێوازی دیبلۆماسییانە بەكاردەهێنم بۆ كاركردن لەگەڵ هاوپەیمانانمان بۆ پتەوكردن و فراوانكردنی”.

بایدن بەڵێنیشیدا بە فشاركردنی زیاتر كاریگەرانە دژ بەو چالاكییانەی دیكەی ئێران كە مایەی تێكدانی سەقامگیرییە، هەروەك لە وتارێكدا كە تۆڕی CNN بڵاویكردەوە وتی، “ڕێگای زۆر زیرەكانەی دیكە هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئێراندا دڵڕەق بیت”.

بەپێی سایتی (Oil Price) كاریگەری گەڕانەوەی نەوتی ئێران بۆ بازاڕەكان “دادەبەزێت هەر چەندێك دواكەوتن هەبێت” لە دووبارە ئاڵوێركردنی هەناردەی ئێران لە جیهاندا، ئەمەش بەهۆی “ئەگەری گەڕانەوەی بازاڕ بۆ دۆخی پێشووی لە ساڵی 2022” لە ئاكامی سنورداربوونی كاریگەری پەتاكە.

هەروەك بایدن چاوەڕوانی حوزەیرانی ساڵی 2021 دەكات، كە وادەی هەڵبژاردنەكانی ئێرانە، بۆ كاركردن لەگەڵ حكومەتی نوێ بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنەكە.

لەمیانەی كاركردنی وەك جێگری باراك ئۆما،ی سەرۆكی ئەمریكا، بایدن بە یەكێك لە سەركردە توندەكان بەرامبەر ئێران دادەنرا، ئەوكات زیاتر لە جارێك بە سەپاندنی سزا هەڕەشەی لە تاران لێكرد ئەگەر سەركردەكانی شكست بهێنن لە ئەنجامدانی ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان.

لای خۆیەوە ترەمپ-یش سەرەڕای كشانەوەی لەو ڕێككەوتنەی لە ساڵی 2015دا لەنێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 ئەنجامدرا، ئاماژەی بەوەكرد كە ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی ڕێككەوتنێكی نوێ ئەگەر دووبارە هەڵببژێردرێتەوە.

بابەتی پێشتر

لۆكاشینكۆ بۆ ماكرۆن: نێوەندگیری لەنێوان تۆ و مسوڵمانان دا دەكەم

بابەتی دواتر

لە دە ساڵی ڕابردوودا 1000 ڕۆژنامەنوس كوژراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share