دەسەڵاتەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی هەرێم كەمدەكرێنەوە

بە بیانووی كەمكردنەوەی خەرجییە، بەڵام پێدەچێت هۆكاری دیكە لەئارادابێت

سەرەڕای گواستنەوەی بۆناو وەزارەتی گواستنەوە، دەسەڵاتەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی هەرێم كەمدەكرێنەوە لەوانەش لێدوان بۆ میدیاكان.

بە بڕیاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لەناو بینایەكی سەربەخۆوە بۆناو دیوانی وەزارەتەكە گواسترایەوە.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا بەڕێوەبەرایەتییەكە بەهەمان ستافی پێشوویەوە گوازراوەتەوە، بەڵام دەسەڵاتەكانیان وەرگیراونەتەوە.

پەیامنێرمان لە هەولێر پێی ڕاگەیاندین، بەڕێوەبەری گشتی و بەرپرسانی دیكەی بەڕێوەبەرایەتییەكە دەسەڵاتی لێدوانیان لێوەرگیراوە و ڕاگەیەنراوەكانیشیان پێویستە لەناو وەزارەت و بە ڕێگەپێدان بێت، هەروەها لە دوێنێوە ڕاگەیەندراوەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە دەربارەی كەشوهەوا و ڕێژەی بارانبارین لە پەیجی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاودەكرێنەوە، لەكاتێكدا پێشتر لە پەیجی بەڕێوەبەرایەتییەكە بڵاودەكرانەوە.

دەربارەی هۆكاری گۆڕانكارییەكانیش پەیامنێرمان وتی، بە بیانووی كەمكردنەوەی خەرجییە، بەڵام پێدەچێت هۆكاری دیكە لەئارادابێت.

بابەتی پێشتر

هەڵشۆییەکی دیکە لە قەڵادزێ مایەپووچ بوو

بابەتی دواتر

ڕەیانی تەمەن 5 ساڵان چۆن دەرهێندرایەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان سبەی پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و ئەگەری خۆڵبارینیش هەیە.…
Total
0
Share