چه‌كدارێكى داعش كوژراوه‌.. پێشمه‌رگه‌ هێرشێكى داعشی تێكشكاند

فۆتۆ: نیاز قاره‌مان

دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ هێرشێكى چه‌كدارانى داعشیان له‌ مه‌خمور تێكشكاند و چه‌كدارێكى داعش كوژرا.

 په‌یامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا له‌ هه‌ولێر گواستییه‌وه‌، دره‌نگانێكى شه‌وى ڕابردوو چه‌كدارانى داعش له‌ ده‌روازه‌ى مه‌خمور كه‌ پێیده‌وترێت “بازاڕگه‌” هێرشیانكردووه‌ته‌سه‌ر خاڵێكى لیواى 14ى پێشمه‌رگه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌حاڵه‌تى ئاماده‌باشیدابوون‌ و هێرشه‌كه‌یان تێكشكاندووه‌.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یامنێرمان كه‌ له‌ فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، چه‌كدارێكى داعش كوژراوه‌ و دوو چه‌كداری دیكه‌ش برینداربوون.

چه‌كدارانى داعش له ‌چیاى قه‌ره‌چوخ تائێستا بوونیان هه‌یه‌ و پێشتریش چه‌ند جارێك بازگه‌ى كاتییان له‌ سنووره‌كه‌ دانابوو و هاوڵاتییه‌كى قه‌زاكه‌یان ڕفاندبوو، بۆ ئازادكردنی داواى پاره‌یە‌كى زۆریان له ‌كه‌سوكاری كردبوو.

بابەتی پێشتر

خامنەیی ڕووداوێكی سەردەمی جەنگی ئێران و عێراق ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ری 47 دادوه‌ری نوێ داده‌مه‌زرێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
4
Share