هیچ شتێک لەنێوان چێڵسی و یاخیبووەکەی بەرشلۆنەدا ڕووینەداوە

سەرەڕای پەیوەندیکردنیان بە چەندین یاریزانەوە، بەڵام تۆماس توخێل-ی ڕاهێنەری چێڵسی ڕەتیدەکاتەوە یانەکەی هیچ یاریزانێک بکڕێت.

لەبارەی پەیوەندی نێوان ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە و عوسمان دێمبیلی یاریزانی یانەی بەرشلۆنە، کە لەپێشوودا لەڕێزەکانی بوروسیا دۆرتمۆند یاریزانی خۆی بووە، توخێل بە ماڵپەڕی چێڵسی ڕاگەیاندووە، “من هیچ پەیوەندییەکم لەگەڵ عوسمان دێمبیلی نەبەستووە، هیچ پەیوەندییەکیش لەنێوان یاریزانەکە و ئێمەدا نییە”.

هەروەها لەبارەی گواستنەوەکانی زستانەی 2022وەوە دەڵێت، “میرکاتۆی زستانە باش بوو، من زۆر ئارامم و خۆشحاڵم، گواستنەوەکان ئارام و لەسەرخۆبوون، ئارامی هەمیشە شتێکی باشە”.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ئەتلەتیک، ئیدارەی یانەی چێڵسی لەسەرەتای گواستنەوەکانەوە پلانی دانەڕشتووە گواستنەوەی گەورە ئەنجامبدات، تەنانەت بڕیاریانداوە ئارام و لەسەرخۆ بیربکەنەوە و هیچ یاریزانێکیش لە ئەجێندای یانەکەدا نەبووە، بەتایبەت عوسمان دێمبیلی یاریزانی یانەی بەرشلۆنە.

لەهەمان کاتدا سەرچاوەکە نووسویەتی، بەڕێوەبەرانی بلوزی لەندەن و تەنانەت توخێل بیرکردنەوەیان بەرامبەر دێمبیلی ئاشکرایە، ئەگەر لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2022 نرخی ببێتە بێبەرامبەر، ئەوکات هەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدەن.

بابەتی پێشتر

(NBA) - ڕاپتەرز پێنجەم بردنەوەی لەسەریەکی تۆمارکرد و بوڵز لە پیسەرزی بردەوە

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە دۆزەخی کامپ نو بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید ئامادەدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share