ئەوروپا چەند بڕیارێكی لە بەرژەوەندیی كۆچبەر و پەنابەران دا

لە کۆبوونەوەی وەزیرانی 27 وڵاتی ئەوروپی بە ئامادەبوونی ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆکی ‏فەرەنسا، چەند بڕیارێک لەبارەی چارەنووسی پەنابەران و کۆچبەرانەوە لە وڵاتانی ‏ئەوروپی دراوە، کە بەشێک لە بڕیارەکان دەکرێت لە بەرژەوەندیی کۆچبەر و پەنابەران ‏بێت.‏

وڵاتانی ئەوروپی لەسەر ئەوە كۆكبوون، کە دەبێت بەیەکسانی پێشوازی بکرێت لە ‏کۆچبەران، زیاتریش پێشوازی لە مامەڵەی یاسایی بکرێت.‏

لە کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیارێک دراون، کە ئەمانەن:‏

یەکەم: پێویستە وڵاتانی ئەوروپی زیاتر گرنگی بە کۆچبەری یاسایی بدەن، واتا ئەو ‏کۆچبەرانەی بە دۆکیومێنتی فەرمی دەچنە وڵاتانی ئەوروپی، وەک شێوازەکانی ڤیزا، ‏لەوانە “ئیشکردن، یەکگرتنەوەی خێزان و هاوسەرگیری”.‏

دووەم: ڕێکخراوێک دروستبکرێت بە فۆڕمێکی ئەوروپی تا لە کێشەی کۆچبەر و ‏پەنابەرانی زۆنی ئەوروپا بکۆڵێتەوە و بە یاسایی ڕێکیان بخات.‏

سێێەم: وڵاتانی ئەوروپی ڕەزامەندبن لە دابەشکردنی کۆچبەران بەسەر وڵاتانی ئەندام لە ‏یەکێتیی ئەوروپا.‏

چوارەم: ئەو ڕێکخراوەی دروستدەکرێت کاروباری کۆچبەران و پەنابەران ڕێکدەخات و ‏وڵاتانی ئەوروپی ناتوانن ئەو کۆچبەرانە ڕەتبکەنەوە کە ڕێکخراوەکە وەریگرتوون.‏

پێنجەم: ئەو وڵاتەی کەمتر لە ڕێژەی دیاریکراو کۆچبەر وەربگرێت، دەبێت بڕێک پارە ‏بدات بە سندوقی ئەوروپی بۆ ڕێکخستنەوەی کاروباری کۆچبەران.‏

بابەتی پێشتر

کەشناسی: سبەینێ خۆشدەكاتەوە و و ئاسمان نیمچەهەور دەبێت

بابەتی دواتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەیەکی جەنگیی تایوان ونبوو

فڕۆكه‌یه‌كی جەنگیی سوپای تایوان لە جۆری F-16 له‌كاتی مه‌شق و ڕاهێناندا ونبوو. وه‌زاره‌تی به‌رگریی تایوان ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی…
Total
0
Share