گەڕاندنەوەی پارەی گەندەڵیی تێدایە
ئەو پڕۆژانەی بەرهەم ساڵح وەك سەرۆك كۆمار ‏پێشكەشیكردوون ئاشكراكران

سەركردەیەكی یەكێتی ئەو پرۆژەیاسایانە ئاشكرادەكات، كە لەلایەن سەرۆكایەتیی ‏كۆمارەوە ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كراون لەماوەی سەرۆكایەتیی د. بەرهەم ‏ساڵح-دا.‏

مەحمود خۆشناو، سەركردە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند، سەرۆكایەتیی ‏كۆمار لە ماوەی سەرۆكایەتیی د. بەرهەم ساڵح-دا بەشداربووە لە ڕۆڵی پێشەنگ لە ژیانی ‏سیاسی و یاسادانان و كۆمەڵایەتی، زۆرترین ژمارەی پرۆژەیاسای زیندوو و گرنگی ‏ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران كردووە، بۆ كاراكردنی دەسەڵاتە دەستوورییەكانی سەرۆك ‏بە ناردنی پرۆژەیاسا بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.‏

ئاژانسی فەرمی عێراق لە زاری خۆشناو ڕوونیشیكردەوە، دیارترین پڕۆژەیاسا گرنگەكان كە سەرۆكایەتی ڕەوانەی ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی كردووە بریتین لە (یاسای گەڕاندنەوەی پارەی گەندەڵی، یاسای ئەنجومەنی ‏ئاوەدانكردنەوە، یاسای ڕزگاربووە ئێزدییەكان، یاسای قەرەبووكردنەوەی قوربانیان و ‏شەهیدانی سپایكەر، یاسای سزادانی عێراقی، یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، ‏یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ‏پارێزگاكان و هەروەها یاسای ڕیشەكێشكردنی توندوتیژیی خێزانی)، سەرەڕای ‏دەستپێشخەریی زیندووكردنەوەی دۆڵی ڕافیدەین، هەروەها پێكهێنانی لیژنەیەكی ‏دەستووریی فراوان بۆ هەمواركردنی دەستوور، كە تائێستا گەیشتووەتە ئەنجامی گرنگ.‏

خۆشناو لەگەڵ خستنەڕووی ئەو پرۆژە و دەستپێشخەرییانە، دووپاتیكردەوە، یەكێتی ‏سوورە لەسەر كاندیدكردنی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار، ئەوەش ‏كاندیدكردنێكی حزبییانە نییە، بەڵكو كاندیدكردنی نیشتمانییە، بەهۆی ئەوەی بەراورد بە ‏كاندیدەكانی دیكە، پەسەندكراوێكی نیشتمانییە.‏

وتیشی، بەرهەم ساڵح “سەرۆكایەتیی كۆماری بە توانا و حیكمەتەوە لە كاتە دژوارەكاندا ‏بەڕێوەبردووە”.‏

بابەتی پێشتر

ئامارەكانی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە لە عێراق مەترسیدارن

بابەتی دواتر

هۆشدارییەكی ڕوسی لە ژیانكردن لە باڵەخانە بەرزەكاندا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوونکردنەوەیەک لە زانکۆی سلێمانییەوە

زانکۆی سلێمانی لەسەر خۆپیشاندانی خوێندکاران و داواکارییەکانیان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هیچ خوێندکارێک سزانەدراوە لەبەرامبەر داواکردنی مافە ڕەواکانی.…
Total
0
Share