بایدن: تەنها لە مانگی  ڕابردوودا ئابوریی ئەمریکا 467 هەزار هەلی کاری ڕەخساندووە

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، بوارەکانی کارکردن لە ئەمریکا بوژاونەتەوە و تەنها لە مانگی کانونی دووەمدا 467 هەزار هەلی کار ڕەخسێنراوە.

لە وتارێکیدا سەبارەت بە ڕاپۆرتی کارەکانی لە مانگی کانونی دووەمی 2022دا جۆ بایدن ڕایگەیاند، هەوڵەکان بۆ بەرزترین توانای کارکردن بەردەوامە “لەگەڵ ئەو ئەنجامە نایابانەی بەدەستمانهێناوە لە کارەکانماندا هێشتا کاری گەورە لەبەردەمماندا ماوە”.

ئاشکرایکرد، ئەمریکا توانای ڕەخساندنی 6.6 ملیۆن هەلی کاری هەبووە لە کۆتا ساڵدا، بەرزبوونەوەی ژمارەی کارەکان نیشانەیە بۆ بوژانەوەی بەهێزی ئەمریکا لە دوای کۆرۆناوە.

وتیشی، لەگەڵئەوەی ژمارەیەکی زۆری تووشبووی کۆرۆنا هەیە، “بەڵام تێبینی کەبوونەوەی زۆری ژمارەکان دەکەین”.

ئاماژەی بەوەکرد، ساڵی 2021 بە دابەزینی بەرچاوی ڕێژەی بێکاری کۆتاییهات.

بەپێی ئەو داتایانەی بایدن خستنیەڕوو لە کۆتایی ساڵی 2021دا ڕێژەی بێکاری دابەزیوە بۆ 3.9% کە نزیکە لەڕێژەی پێش کۆرۆناوە کە 3.5% بووە، لەکاتێکدا لە کانونی یەکەمی 2020دا ڕێژەکە 6.7% بووە.

ڕایگەیاند، لەساڵی 2020ـەوە 6.4 ملیۆن هەلی کاری نوێ ڕەخسێنراون کە ئەوە ژمارەیەکی پێوانەییە.

بابەتی پێشتر

سەدر بۆ پەرلەمانتارەکانی: دەنگ بە کاندیدەکەی پارتی مەدەن

بابەتی دواتر

دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغداد: هۆشیار زێباری زیاتر لە سێ ملیار و 700 ملیۆنی لە موڵکی گشتی بەهەدەرداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share