ملیاردێرەکانی تەکنەلۆژیای جیهان لەمساڵدا 200 ملیار دۆلار زیانیان کردووە

زیانەکانی ملیاردێرەکانی جیهان کە خاوەنی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تەکنەلۆژیان بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک گەیشتە ئاستێکی کارەساتبار، بەهۆی دابەزینی ژمارە و سامانی بەکۆمەڵی ڕیزبەندی فۆربس لە ساڵی 2023 بۆ دەوڵەمەندترین کەسانی جیهان.

بەگشتی ژمارەی ئەو ملیاردێرانەی کە سامانیان لە بواری تەکنەلۆژیادا بەدەستهێناوە بۆ 313 کەس دابەزیوە، لە ساڵی رابردوودا 332 ملیاردێر بووە، بەپێی داتاکانی فۆربس، کۆی سامانەکەیان 1.9 تریلیۆن دۆلار بووە، کە 200 ملیار دۆلار دابەزیوە لە چاو ساڵی رابردوو کە 2.1 تریلیۆن دۆلار بووە.

کەمبوونەوەی ژمارەکان ئەوە پیشاندەدات کە بازاڕی تەکنەلۆژیا ساردبوونەوەی تۆمارکردووە، لە کاتێکدا فۆربس 365 ملیاردێری تەکنەلۆژیای تۆمارکرد لە ساڵی 2021دا کە سامانەکەیان بە کۆی گشتی 2.5 تریلیۆن دۆلار بوو، کە بەرزترین سامانە تا ئێستا، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات، کەرتی تەکنەلۆژیا سەلماندوویەتی کە بێبەری نییە لە دابەزینە بەرفراوانەکان.

هیچ کەسێک لە جێف بیزۆس دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆن زیاتری لەدەست نەداوە کە سامانەکەی 57 ملیار دۆلار کەمترە لە ساڵێک لەمەوبەر، ئەمەش بەهۆی دابەزینی 38%ی پشکەکانی کۆمپانیای زەبەلاحی بازرگانیی ئەلیکترۆنیی ئەمازۆن.

بەگشتی، راپۆرتەکەی فۆربس دەریخستووە کە 51 دامەزرێنەری کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکان ئێستا بەهایان کەمترە لەوەی لە ساڵی 2022دا هەبووە و لانیکەم 19 کەسیان چیتر بە هیچ شێوەیەک ملیاردێر نین.

10 گەورەترین زەرەرمەندەکان:

جێف بیزۆس

سامانەکەی 114 ملیار دۆلارە، سامانەکەی بە بڕی 57 ملیار دۆلار دابەزیوە و نرخی پشکەکانی کۆمپانیای ئەمازۆن بۆ یەک لەسەر سێ دابەزیوە.

لاری پەیج

سامانەکەی 79.2 ملیار دۆلارە، سامانەکەی 31.8 ملیار دۆلار کەمیکردووە.

سێرگی برین

سامانەکەی 76 ملیار دۆلارە، سامانەکەی 31 ملیار دۆلار دابەزیوە.

بیل گەیتس

سامانەکەی 104 ملیار دۆلارە، سامانەکەی 25 ملیار دۆلار دابەزیوە.

ماکنزی سکۆت

سامانەکەی 24.4 ملیار دۆلارە، سامانەکەی 19.2 ملیار دۆلار کەمیکردووە.

ستیڤ بالمەر

سامانەکەی 80.7 ملیار دۆلارە سامانەکەی 10.7 ملیار دۆلار کەمیکردووە.

ئێریک شمیت

سامانەکەی 16.2 ملیار دۆلارە، سامانەکەی 5.9 ملیار دۆلار کەمیکردووە.

جەی چۆدوری

سامانەکەی 6 ملیار دۆلارە، سامانەکەی 5.4 ملیار دۆلار کەمیکردووە.

مایک کانۆن بروکس

سامانەکەی 10.2 ملیار دۆلارە، سامانەکەی 5.1 ملیار دۆلار کەمیکردووە.

مایکل دێڵ

سامانەکەی 50.1  ملیار دۆلارە، سامانەکەی 5 ملیار دۆلار دابەزیوە.

بابەتی پێشتر

لیڤەرپوڵ لە کێبڕکێی بێلینگهام کشایەوە

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید عاشقی بکوژەکەی بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share