پارتی چۆن خۆپیشاندانە 51 کەسییەکەی کرد لە بەغداد؟

ڕاوێژکارەکانی بارەگای بارزانی و لقی پارتی لە بەغداد، دوای ئەوەی زانییان تشرینییەکان و شەقامی عێراقی دژی هۆشیار زێباری جارێکی دیکە خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن و سەدان کەس لە گۆڕەپانی تەحریر کۆبوونەتەوە، بە هەموو توانای خۆیانەوە لە ڕێگای کادرەکانیان و هێنانی خەڵک لە مەدینە سەدرەوە توانییان 51 کەس کۆبکەنەوە.

ڕاوێژکارەکانی بارەگای بارزانی بۆ تێکدانی خۆپیشاندانەکە و پشێوی دروستکردن، چەند کادرێکی پاراستنیشیان خزانبووە نێو خۆپیشاندانەکە. ئەو کەسانەشی کە لە مەدینە سەدرەوە هێنابوونی هەریەکە و 100 هەزار دیناری پێدرابوون.

ناوی بەشێک لە کادر و ئامادەکارانی خۆپیشاندانە 50 کەسییەکەی پارتی:-

1- (د. زیائـ عەبدولخالق حسێن) تیمی سەرپەرشتیکار و بەرپرسی ڕێکخستنی پارتی لە بەغداد.

2- حەیدەر جبووری تیمی سەرپەرشتیار و کادری پارتی.

3- سەڵاح دەلەوی لە ڕێکخراوەکانی پارتی و پێشتر لە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە بەغداد بووە.

4- موسلیم عەلی بەرپرسی ڕێکخراو لەنێو پارتی.

5- ستار ئەبوشوارب کادری پارتی.

6- شێخ داود سوورە میری کادری کۆمەڵایەتیی پارتی لە بەغداد.

7- سەرای قاسم لە ژنانی پارتی.

8- حاجی عادل کادری پارتی.

پارتی وەک پیشەی هەمیشەیی لەهەر شوێنێک خواستی خەڵک هەبێت ئەو بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی، داواکاریی خۆرسکی خەڵک تێکدەدات و بەلاڕێیدا دەبات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق سکاڵا دژی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ هێرشی سەربازی تۆماردەکات

عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، سکاڵا لە دژی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی، تۆماردەکات. بەپێی…
Total
0
Share