نەوت بەرزترین نرخ لە هەشت ساڵدا تۆماردەکات.. لە 93 دۆلار نزیکدەبێتەوە

نرخی نەوت ئەمڕۆ هەینی لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزترین ئاستی لە هەشت ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرد، نرخەکەی لە 93 دۆلار نزیک دەبێتەوە، ئەمە لەکاتێکدا پیشبینییەکانی پێشتر بۆ نرخی نەوت باسیان لە گەیشتنی نرخەکەی بە 100 دۆلار دەکرد لە ساڵی 2022دا.

شەوی ڕابردوو لە داخستنی بازاڕی نەوتدا نرخەکەی بە ڕێژەی 2% بەرزبووەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ گەیشتە 92.90 دۆلار و بە ڕێژەی 1.96% و بڕی 1.79 دۆلار نرخەکەی بەرزبووەوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک خاوی تەکساس گەیشتە 92.33 دۆلار و بە ڕێژەی 2.28% و بڕی 2.06 دۆلار نرخەکەی بەرزبووەوە.

چاودێرانی بازاڕی نەوت سەرەتای ئەم هەفتەیە ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد کە نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 100 دۆلار بەرزدەبێتەوە، دیارترین مەترسیی سەر بازاڕی نەوتیش ئاڵۆزییەکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا و ئەگەری ڕوودانی جەنگە.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. دایک و باوکێک بە گومانی کوشتنی منداڵە پێنج ساڵانەکەیان دەستگیرکران

بابەتی دواتر

پارتی چۆن خۆپیشاندانە 51 کەسییەکەی کرد لە بەغداد؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی: بۆ موچەی مانگی شەش، سلێمانی پارەی ناردووە و هەولێر و دهۆك نەیانناردووە

سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی ڕەتیدەكاتەوە هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی موچە نەگەڕانەوەی داهاتی ناوخۆی سلێمانی بێت، دەڵێت، تا ئێستا بەشێك لە…
Total
0
Share