لەماوەی 33 ساڵی ڕابردوودا ئەمریكا ئاگری وەك ئەمساڵی بەخۆیەوە نەبینیووە

بەگوێرەی ئاماری تیمەكانی ئاگركوژێنەوە، لەماوەی 33 سالی ڕابردوودا ویلایەتی كالیفۆڕنیای ئەمریكا، ئاگری وەك ئەمساڵی بەخۆیەوە نەبینیووە.

 

تیمەكانی ئاگركوژێنەوەی ویلایەتی كالیفۆڕنیا ڕایانگەیاندووە، ئەو ئاگرەی ئەمساڵ ئەو ویلایەتەی ئەمریكای گرتوەتەوە و تائێستاش بەشێكی گەورەی بەردەوامە. 8 هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشە زەوی سوتاندووە، كە لەماوەی 33 ساڵی ڕابردوودا ئەمریكا ئاگری بەوجۆرەی بەخۆیەوە نەبینیووە.

لین تۆلماتشۆڤ، وتەبێژی تیمەكانی ئاگركوژێنەوەی ویلایەتی كالیفۆڕنیا ڕایگەیاندووە، “لە 33 ساڵی ڕابردوودا ئەمە بۆ جاری یەكەمە ئاگر زیاتر لە 8 هەزار كیلۆمەتری چوارگۆشە زەوی بسوتێنێت، لەكاتێكدا كۆتاییهاتنی وەرزی ئاگر زۆری ماوە”.

بەگوێرەی ئەو ئامارەی خراوەتەڕوو، 14 هەزار ئەندامی تیمەكانی ئاگركوژێنەوە سەرقاڵی كوژاندنەوەی ئاگری 24 شوێنی دارستانەكانی ویلایەتی كالیفۆڕنیان.

بەهۆی ئەو ئاگرانەی لەو ویلایەتەی ئەمریكا ڕویداوە، تا ئێستا حەوت كەس گیانیان لەدەستداوە و 3 هەزار و 800 تەلار و خانوو لەناوچوون.

بابەتی پێشتر

چین مانگێكی ده‌ستكردی چاودێریی ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد

بابەتی دواتر

میگان ماركڵ و هاوسەرەكەی پارەیەكی زۆر بۆ بەریتانییەكان دەگەڕێننەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند کاتژمێر پێویستە بۆ خەو؟

کاتەکانی خەوتن کە کاریگەریی لەسەر فەرمانی ئەندامەکانی لەش دادەنێت، بۆ زۆر کەس جیاوازن، هەروەک چۆن ژمارەی کاتژمێرەکانی خەویش…
Total
0
Share