زیانی سووتاندنی گازی زیادەی کێڵگەی نەوتییەکان چین؟

کاتێک بەلای کێڵگەیەکی نەوت یان گازدا تێدەپەڕین، تێبینی بۆرییەک دەکەین کە ئاگری لێوە بەرزدەبێتەوە، ئەگەرچی ناشزانین هۆکاری بەرزبوونەوەی ئەم گازە چییە، بەڵام دەبێت لە خۆمان بپرسین کاریگەرییەکانی چین.

ماڵپەڕی کۆنڤێرزەیشن لە ڕاپۆرتێکدا تیشکی خستووەتە سەر زیانەکانی ئەم ئاگرە بۆ ژینگە و کاریگەرییەکانی بەسەر بەرگەهەوا و ئابووریشەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە هەر بیرێکی نەوت بڕێک گازی ئاوێتە دروستدەکات، کە زۆرینەی میسانە، بەڵام بەرهەمهێنەرەکانی نایانەوێت و لەڕێی تۆڕێک بۆرییەوە دەردەدرێتە بەرگەهەوا.

ئەگەرچی دەتوانرێت گازەکە کۆبکرێتەوە و بگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی دیکە، بەڵام تێچووەکەی لە هی گازەکە زیاترە، لەبەرئەوە بەریدەدەنەوە و ڕێگەی پێدەدەن لە ئاسماندا گڕبگرێت.

گەنەر شادەر، کە نووسەری ڕاپۆرتەکەیە، وتوویەتی، “سووتاندنی ئەو گازانە لە ئاسماندا، بەهەدەردانی سامانی سروشتییە، ژینگە پیسدەکات و بە کەمیش لێی دەڕوانرێت”.

ڕاپۆرتەکە ئەوەی خستووەتەڕوو کە تەنها لە ساڵی 2008 و لە یەک چینی نەوتی لە تەکساس، بە بەهای 750 ملیۆن دۆلار گاز بەهەدەردراوە.

لەلایەکی دیکەوە، گەنەر شادەر ئاماژەی بەوە کردووە کە دەردان و سووتاندنی ئەم گازە لە هەوادا، پشکی هەبووە لە دەردانی گازی دوانۆکسیدی کاربۆنی دەستکرد بە ڕێژەی لە سەدا 1.

نووسەرەکە سەرنجی بۆ توێژینەوەیەکیان ڕاکێشاوە کە لەسەر دوو ناوچەی تەکساس ئەنجامیانداوە، بۆیان دەرکەوتووە  کە سووتاندنی ئەم گازە بەشداربووە لە دروستکردنی ترشەباران و ئۆزۆن و دروستکردنی تەم، کە زیان بە لووت و چاو و قوڕگ و سییەکان دەگەیەنێت.

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە، “وەبەرهێنەران دەیانەوێت ئەم پرۆسەیە پشتگوێبخەین” و بەبێ گرتنەبەری ڕێکاری نوێ و توندیش، بڕەکەی کەمبکەینەوە.

 

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە.. لە مانگاکانی سیتیێنەوە بۆ گایە هارەکانی کومان

بابەتی دواتر

هەڕەشەکانی ئەمریکا چین بۆ گەڕاندنەوەی سزای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوتكەكەی گلاسكۆ دوایین هەلە بۆ كەمكردنەوەی دەردراوەكان
نەتەوە یەکگرتووەکان: جیهان لەبارەی قەتیسبوونی گەرماوە دوورە لەڕێگەی ڕاست

دوایین ڕاپۆرتی نەتەوە یەكگرتووەكان، پێش لوتكەی كەشوهەوای گلاسكۆ، ڕەخنەی لە وڵاتان هەیە لەبارەی پابەندنەبوونیان بە كەمكردنەوەی دەردراوە زیانبەخشەكان،…
Total
0
Share