هێزی پاراستنی جەوهەریی کامپی مەخمور: لە هێرشەکەی تورکیادا دوو ئەنداممان شەهیدبوون

سایلۆی مەخمور

هێزی پاراستنی جەوهەریی کامپی مەخمور ئاماری زیانە گیانییەکانی بۆردوومانەکەی شەوی ڕابردووی کامپی مەخموری بڵاوکردەوە، دوو ئەندامیان شەهیدبوون و دەیان هاوڵاتیی کامپەکەش لەکاتی بەهاناوەچوونی شەهیدەکاندا برینداربوون.

هێزی پاراستنی جەوهەریی کامپی مەخمور، کە هێزێکی خۆپاراستنی کامپەکەیە و لە دانیشتووانی کامپی شەهید ڕۆستەم جوودی پێکدێت، ڕاگەیەنەدراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “لە هێرشەکەی شەوی ڕابردوودا دوو ئەندامی هێزی پاراستنی جەوهەریی شەهیدبوون، خەڵکی مەدەنییش کە ویستوویانە بەدەم کەسوکاریانەوە بچن، بوونەتە ئامانجی هێرشەکە، بەو هۆیەشەوە دەیان هاوڵاتیی کامپەکە برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “دۆخی بریندارەکان لەژێر کۆنترۆڵدایە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرن”.

هێزی پاراستنی جەوهەریی کامپی مەخمور داوا لە هەرچوار پارچەی کوردستان و گەلانی ئازادیخوازی جیهان دەکات، هەڵوێستیان لەبەرامبەر هێرشەکانی تورکیادا هەبێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە داهاتوودا زانیاریی لەبارەی ناسنامەی شەهیدەکانیانەوە بڵاودەکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای میدیایی کوردسات: لە ماوەی هەفتەیەكدا دووەم جارە رێگری لە تیمی رۆژنامەوانی كوردسات نیوز دەكرێت

ئەمڕۆ لە میانەی رووماڵکردنی خۆپیشاندانێک لە شاری هەولێر تیمی رۆژنامەوانی کوردستان نیوز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران دەزگای میدیایی…
Total
0
Share