چۆن گەشتێکی خۆڕایی بکەین؟

بەهۆی کرانەوەی وڵاتانی جیهان بەسەر یەکدی و بینینی شوێنانی دیکە لەڕێی ئینتەرنێتەوە، حەز و خولیای گەشتکردن لەلای زۆرینەی خەڵک زیادی کردووە، هەمووان دەیانەوێت گەشت بکەن و پشووەکانیان لە دەرەوەی سنوورە جوگرافییەکەیان بەسەر ببەن، تەنانەت هەندێک حەز بەوە دەکەن هەموو ژیانیان و بژێویشیان لەسەر گەشتکردن بەردەوامی پێبدەن.

ماڵپەڕی نیوز18 چەند ڕێگەیەکی دەستنیشان کردووە بۆ ئەنجامدانی گەشتی خۆڕایی و تەنانەت دەستخستنی بژێوی ژیانیشت لەسەری.

1. بلۆگەری گەشتیاری: لە سەرتاسەری جیهاندا بلۆگەری گەشتیاری بووە کارێکی زۆر گەورە، کە نەک تەنها کرێی گەشتەکەت بۆ دەردەکاتەوە، بگرە بەوهۆیەوە پارەشت دەست دەکەوێت. کاتێک دەبیت بە بلۆگەرێکی شارەزا، ئیدی ڕەنگە دەرفەتی گەشتی خۆڕاییت دەستبکەوێت، سەرەڕای ئەوەی لەڕێی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەکانتەوە کۆمپانیا گەورەکانی پەخشکردن بۆ بەردەوامبوونت لەسەر ماڵپەڕەکانیان، پارەت پێ دەدەن. ئەگەرچی ئەم کارە هەوڵدان و کاری زۆری دەوێت، بەڵام ڕێگایەکی باشە بۆ تێهەڵکێشکردنی کار و چێیژبینین!

2. ببە بە مامۆستایەکی نێودەوڵەتی: ئینگلیزی زمانێکی بەربڵاو و جیهانییە، لە زۆرینەی وڵاتان گرنگییەکی زۆری پێ دەدرێت و لە زانکۆکاندا وەک زمانی سەرەکی بەکاردەهێنرێت. بەڵام ئەوەی پێویستییە مامۆستایەکە خوێندکاران فێری زمانەکە بکات، لە جیهانیشدا ئینگلیزی وەک زمانێکی بیانی فێر دەکرێت، مەرج نییە ئەو مامۆستایەی وانەکان دەڵێتەوە، بەریتانی یان ئەمریکی بێت، بەڵکو ئەوەی گرنگە بەدەستهێنانی بڕوانامەیەکی تایبەتە بەو بوارە.

3. کارکردن لە هۆتێل و میوانخانەکان: هەلی کاری چاککردنەوە، پاککردنەوە، کاری پرسگە و ئیداری لە هۆتێل و میوانخانەکاندا هەن، بە شێوەیەک لەو کاتەی کە کار دەکەیت، دەشتوانیت بمێنیتەوە.

4. گەشتی پەرستاری: یەکێک لەو کارانەی لە ئەمریکا کرێیەکی باشی لە بەرانبەردا دەدرێت، پەرستاریکردن و مانەوەیە لەگەڵ نەخۆشێکدا، کە ڕەنگە بەپێی توانا و لێزانییەکەت، نزیکەی 10 هەزار دۆلار و گەشت و خواردن و شوێنی مانەوەشت دەستبکەوێت.

 

بابەتی پێشتر

کڕینی ئۆنلاین بەراورد بە چوونە بازاڕەکان زیانی زیاتر بە ژینگە دەگەیەنێت

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: کەمبوونەوەی هەنگ دەبێتە هۆی کورتهێنانی بەرهەمە خۆراکییە سەرەکییەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share