تابلۆی “خانمە ڕووتەکە”ی پیکاسۆ دەفرۆشرێت

وابڕیارە لە مانگی داهاتوودا تابلۆی “خانمی ڕووتی ڕاکشاو”ی پابلۆ پیکاسۆ هونەرمەندی ئیسپانیی بەناوبانگ، بە زیاتر لە 60 ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت.

لە تابلۆکەدا پیکاسۆ وێنەی دۆستەکەی خۆی لە شێوەی زیندەوەرێکی دەریاییدا کێشاوە و ناوبانگێکی زۆری هەیە.

ماری تێرێز واڵتەر، دۆستی پیکاسۆ و ئیلهامبەخشی کارەکانی بووە، لە مانگی داهاتوودا و لە زیادکردنێکی ئاشکرای ناوەندی “سوزبی”ەوە تابلۆکەی دەفرۆشرێت، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەەوە بۆ ساڵی 1932.

جولیان دۆس، سەرۆکی بەشی هونەری نوێ لە ناوەندی “سوزبی”ی نیویۆرک ڕوونیکردووەتەوە، “لە ڕێڕەوی هونەریی درێژ و درامیی پیکاسۆدا چەندین ساڵی دیار و تایبەت هەن، بەڵام دەرکەوتووە ساڵی 1932 گرنگییەکی تایبەتی هەیە. لەو ساڵەدا پیکاسۆ هەستیارانەترین نیگاری ماری تێرێز واڵتەری کێشاوە، کە ئیلهامبەخشی بەناوبانگترین کارەکانی بووە”.

پیکاسۆ لە تابلۆی “خانمی ڕووتی ڕاکشاو”دا نیگاری واڵتەری دۆستی کێشاوە، لە شێوەی زیندەوەرێکی دەریاییدا کە پەلوپۆی زۆر و درێژی هەیە و بەڕای ڕەخنەگران ئاماژەیە بۆ ناکۆتایی و زۆریی خۆشەویستیی هونەرمەندەکە بۆ دۆستەکەی.

ماری تێرێز مەلەوانیکی لێزان و بەتوانا بووە، جموجووڵی سەرنجڕاکێشی لەناو ئاودا هەردەم مایەی سەرسامیی پیکاسۆ بووە، بەڵام پیکاسۆ خۆی هەرگیز فێری مەلە نەبووە.

 

بابەتی پێشتر

دەربازبوونێكی سەیر.. منداڵێكی تەمەن دوو ساڵ لە داڕووخانی شانۆیەك ڕزگاریبوو

بابەتی دواتر

گەنجێك بەهۆی تەقینەوەی مین قاچێكی لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێرێک لە چین هەرا دەنێتەوە

شێوەی جیاوازی سەروقژی شێرێک لە باخچەی ئاژەڵانی گوانگژهۆ-ی چین مشتومڕی زۆری ناوەتەوە. بەرپرسانی باخچەکە، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕەتیانکردووەتەوە “قژیان…
Total
0
Share