بەكارهێنانی بابەتەكانی سپیكردنەوەی پێست ‘مەترسیدارن’

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی داوا لە خانمان دەكات خۆیان بەدوور بگرن لە بەكارهێنانی بابەتەكانی جوانكردن و سپیكردنەوەی پێست.

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە ئاگاداریكردنەوەیەكیدا ڕایگەیاندووە، “بابەتەكانی سپیكردنەوەی پێست مەترسییان هەیە بۆسەر تەندروستیی ژنان”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، زۆربەی ئەو بابەتانە پێكهاتەی جیوەیی و كیمیاییان تێدایە كە ئەوەش كاریگەریی گەورەی دەبێت لەسەر هەستەوەرەكان و تەندروستی.

هەروەها ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكە داوا لە ژنانی جیهان دەكات ئەو مەترسییانە لەبەرچاوبگرن، داواش لە وڵاتان دەكات بەكارهێنانی جیوە و مادەی كیمیایی لە بەرهەمە جوانكارییەكاندا قەدەغە بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیای “فۆرتنایت” 144 ملیۆن دۆلار بۆ قوربانییەکانی ئۆکرانیا کۆدەکاتەوە

“ئیپیک گەیمز” کۆمپانیای دامەزرێنەری یاریی “فۆرتنایت”، بە هاوبەشی لەگەڵ “ئێکس بۆکس”دا، 144 ملیۆن دۆلاریان بۆ هاوکاریکردنی قوربانییەکانی جەنگ…
زیاتر ببینە

لەبەر هۆکارێکی مەترسیدار.. مێرسیدس ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکانی جیهان دەکشێنێتەوە

دەستەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، کۆمپانیای “مێرسیدس-بێنز” نزیکەی یەک ملیۆن ئۆتۆمبێل لە بازاڕە جیاجیاکانی جیهاندا دەکشێنێتەوە،…
Total
0
Share