ئۆپەراسیۆنەكان بەئامانجگرتنی فڕۆكەخانەی بەغداد ڕەتدەكاتەوە

وێنەی فڕۆكە پێكراوەكەی هێرشی پێشوو

ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد ڕەتیدەكاتەوە هێرشی مووشەكی كرابێتە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد.

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، ئەم بەیانییە چەند مووشەكێك لە فڕۆكەخانەی بەغداد كەوتوونەتە خوارەوە و هەروەها دەنگی زەنگی ئاگاداركردنەوە لە فڕۆكەخانەكە بیستراوە.

بەڵام فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد هەواڵەكەی ڕەتكردەوە و ڕایگەیاند، هێرشی مووشەكی نەكراوەتە سەر فڕۆكەخانەكە.

چەند ڕۆژی ڕابردوو فڕۆكەخانەی بەغداد بە چەند مووشەكێك كرایە ئامانج و فڕۆكەیەك پێكرا.

بابەتی پێشتر

یەکەم ڤاکسینی دژە ئایدز تاقیدەکرێتەوە

بابەتی دواتر

پۆچتینۆ ترسی لە دەركردن نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوایین زانیاری لەبارەی دۆخی بەغداد

لەدوای کۆتاییهاتنی خۆپیشاندانەکان، بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە پردی “دوو نهۆم”ی بەغداد کرایەوە. بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزە ئەمنییەکان زۆرینەی…
Total
0
Share