پۆچتینۆ ترسی لە دەركردن نییە

ماوریسۆ پۆچتینۆ، ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان پێیوانییە بەهۆی كرانە دەرەوەیان لە جامی فەڕەنسا، دووربخرێتەوە.

یانەی پاریس سانجێرمان بە لێدانی یەكلایی كەرەوە ماڵئاوایی لەجامی فەڕەنسا كرد.

پۆچتینۆ ئاماژەی بەوەدا كە ئامانجی ئەوان هەر لەسەرەتاوە ناسناوەكانی خول و چامپیۆنزلیگ بووە.

وتیشی: “بەدڵنیاییەوە دڵتەنگین بە كرانە دەرەوەمان لە جامی فەڕەنسا، بەڵام پێموانیە هۆكاربێت بۆ دوورخستنەوەم”.

پۆچتینۆ ئاماژەی بەوەدا كە بە دریژایی یارییەكە ئەوان باشتر دەركەوتوون بەڵام وەك پێویست هەلی گۆڵیان دروستنەكردووە.

پێشیوایە یاریی نەكردنی بەشێك لە یاریزانەكانی بۆ ماوەیەكی زۆر و پێكان و دووركەوتنەوەی هەندێ لە یاریزانەكانی تری، هۆكاربوون بۆ شكستی پاریس.

بابەتی پێشتر

ئۆپەراسیۆنەكان بەئامانجگرتنی فڕۆكەخانەی بەغداد ڕەتدەكاتەوە

بابەتی دواتر

پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share