شەش شاری عێراقی بەرزترین پلەکانی گەرمای جیهانیان هەیە

بەسرە ئەمڕۆ چوارشەممە لە گەرمترین شارەکانی جیهاندا پلەی یەکەمی گرتووە، بەپێی خشتەی 24 کاتژمێری گەرمترین ناوچەکانی جیهان.

وێستگەی بلاسیرڤێڵی ئەمریکی خشتەی گەرمترین ناوچەکانی جیهانی بڵاوکردەوە، بەپێی خشتەکە بەسرە و پێنج ناوچەی دیکەی عێراق لە گەرمترین شارەکانن لە جیهاندا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوچەی حسێن – بەسرە گەرمترین ناوچەیە لە جیهاندا بە تۆمارکردنی 50 پلەی سەدی، هەروەها فڕۆکەخانەی بەسرەی نێودەوڵەتی لە پلەی دووەمدا دێت بە 49.9 پلەی سەدی.

ناوچەکانی ناسریە لە عێراق پلەی دەیەم ناوچەی گەرمی جیهانی هەیە بە 48.6 پلەی سەدی، هەروەها نەجەف بە پلەی یانزەیەم دێت و ناوچەی عەمارە لە پلەی دوانزەیەمدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان راگەیەندرا

کۆمسیۆنی عێراق، وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئاشکرادەکات. کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی…
Total
0
Share