كۆمیتەی ناوەندیی پەكەكە دەڵێت، بڕیاریداوە گرنگی زیاتر بە تێكۆشان و خەباتی هزری و هونەری بدرێت، هۆشداریش دەدات لەوەی هاوپەیمانیكردن لەگەڵ (ئەکەپە–مەهەپە) گەورەترین هەڕەشەیە بۆسەر ئازادیی کورد.
ئەو پەیامە دوای كۆبوونەوەی ساڵانەی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) بوو، كە بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆتایی بە بەشداری 27 ئەندام ئەنجامدراوە و دەڵێت، “پلانی له‌ناوبردن و پاكتاوكردنی فاشیزمی ئەكهپه- مه‌هه‌په كه به پشتگیری ئه‌مریكا و پارتی پێشخرا، پارچه‌پارچه‌كرا و شكستیپێهێنرا”.
پەكەكە لەو كۆبوونەوەیەدا ڕه‌خنه‌شی له‌و كه‌موكورتی و هه‌ڵانه‌ی گرت كه له‌ناو به‌رخودانه‌كاندا ڕوویاندابوو و له‌وانه‌ش وانه‌ی مێژوویی هه‌ڵێنجا، وەك ئەوەی لە بەشێكی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە و دەڵێت، “له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش بیركردنه‌وه و شێوازه خۆپه‌رستیه‌كان، بێپلانی، كه ناكه‌ونه چوارچێوه‌ی ستراتیژی، ناتوانن داهێنه‌ری تاكتیكی بخه‌نه‌ڕوو، به ته‌سكی و داخراوی ده‌مێننه‌وه، خسته‌به‌ر ڕه‌خنه و سه‌ركۆنه‌ی كردن”.
كۆمیتەی ناوەندیی پەكەكە بڕیاریشیدا “زیاتر گرنگی به تێكۆشان و خه‌باتی هزری، وه‌ك بانگەشە، هونه‌ر و وێژه بده‌ین”.
دووپاتیشیكردووەتەوە، “هاوپەیمانیی لەگەڵ ئەکەپە – مەهەپە گەورەترین هەڕەشەیە بۆسەر ئازادیی کورد. فاشیزمی ئەکەپە – مەهەپە بە هەموو توانایەوە هێرشدەکات بۆ سڕینەوەی هەبوون و ئازادیی کورد لەسەر زەوی و هەتاکو هەبوونی بەردەوام بێت درێژە بەو هێرشەی ئێستای دەدات”.
سەبارەت بە كێشەكان لە سوریا و عێراق، پەكەكە پێیوایە چارەسەركردنی كێشەكان ”لەسەر بنەمای دیموکراتیزەکردن ڕۆڵێکی مێژوویی هەیە”، لەو چێوەیەشدا داوای لە ئیدارەی سوریا، عێراق و ئێران و هەموو هێزە سیاسییەکانی ئەو گۆڕەپانانە کرد “پێکەوە کاربکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ پرسی کورد لەسەر بنەمای دیموکراتیزەکردن”.
هاوكات جەختی لە گرنگیی مێژوویی ئەو سەرکەوتنە گەورەیە کردەوە، کە لە ڕۆژئاوا و گەلانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە دژی داعش بەدەستیان هێناوە.