بۆچی هالاند یاری بۆ ئینگلتەرا ناکات؟ خۆی وەڵامدەداتەوە..

ئێرلینگ هالاند هەڵگری ڕەگەزنامەی بەریتانیایە، لەگەڵ ئەوەشدا یاریکردنی بۆ هەڵبژاردەی نەرویج هەڵبژاردووە.

لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لە پڕۆگرامی “بۆکس تو بۆکس”ی تۆڕی “گۆڵ”، ئێرلینگ هالاند لە بارەی بەشداری نەکردنی لە مۆندیالی 2022ی قەتەر، دەڵێت، “وەک نەرویج نەمانتوانی بە خەونەکەمان بگەین، لە کاتێکدا دەمتوانی بۆ ئینگلتەرا یاریبکەم و بەشداریی مۆندیال بکەم، بەڵام نەرویجم هەڵبژارد.”

ئەستێرەکەی سیتی ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، “من لە بەریتانیا لەدایکبووم، بەڵام تەنها سێ ساڵ و نیو بۆ چوار ساڵ لەو وڵاتە ژیاوم، زۆرینەی ساتەکانی ژیانم لە نەرویج بووە، بۆیە بە وڵاتی دایکی دەزانم و بە شەرەفەوە بژاردەی نەرویجم کردووە بۆ چالاکییە نێودەوڵەتییەکان، ئەگەر باوکم زیاتر لە بەریتانیا نیشتەجێبووایە، ڕەنگە ئێستا دۆخەکە بە جۆرێکی دیکە بێت، لە کۆتاییدا من نەرویجیم و شانازی پێوەدەکەم.”

بەوپێیەی ئێلف هالاندی باوکی یاریزانی سیتی بووە، هالاندی کوڕ ساڵی 2000 لە لیدز لەدایکبووە، تاوەکو 2003 لە بەریتانیا ژیاوە  و لەدوای ئەو وادەیە لەگەڵ خێزانەکەی گەڕاونەتەوە بۆ نەرویج.

بابەتی پێشتر

ڕۆونی بۆ کریستیانۆ: سەرت نەوی بکە

بابەتی دواتر

"مامۆستا" فریای پۆلی (17) دەکەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share