دوای پاککردنەوەی 16 دۆنم زەوی لە سلێمانی ڕادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە

دەزگای گشتیی کاروباری مین ڕایگەیاند، دوای پاککردنەوەی 16 دۆنم زەوی لە مین و تەقەمەنی لە ناحیەی زەلانی سەر بە قەزای چوارتا ڕادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوە.

زەوییەکان لەلایەن ڕێکخراوی MAGییەوە پاککراونەتەوە و بەکۆی گشتی 160 مین و تەقەمەنییان تێدا بوون.

زەوییەکان دەکەونە  ناحیەی زەلان سەر بە قەزای چوارتا و یەکێكیان لە گوندی وڵیاوا بووە و ڕووبەرەکەی 19,000 م2 یە و تێیدا 71 مین و 4 تەقەمەنی ھەڵگیراونەتە و زەوییەکەی تر لە گوندی مامەخەلانە بە ڕووبەری 22,000 م2 تێیدا 85 مین ھەڵگیراونەتەوە، کاری پاکسازییەکەیان لەلایەن ڕێکخراوی MAG ئەنجامدراوە، پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی پرۆسەی پاکسازی و سەلامەتیی تەواوەتی لەلایەن تیمەکانی دڵنیایی و کۆنترۆڵی جۆری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی مینی سلێمانی ئامادەکراوە بۆ ڕادەستکردنەوە.

May be an image of 6 people, people sitting and people standing

بابەتی پێشتر

قاچاخچییەك ژمارەیەك پەنابەری سوری بەبیانووی گەیاندنیان بە بەغداد هەڵدەخەڵەتێنێت

بابەتی دواتر

یەکی شوبات.. بە برینێکی 18 ساڵەوە هێشتا تیرۆر هەڕەشە لە کورد دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: لە وەرزی زستان و بارانبارینیش كاركردن لە یەكتربڕی باخی بەختیاری بەردەوامە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاری لەلایەن كۆمپانیای جێبەجێكار و بەسەرپەرشتیی تیمی ئەندازیاری شارەوانی…
Total
0
Share