گازی سروشتیی هەرێم دەكرێت ببێتە سەرچاوەیەكی گەورەی داهات لە داهاتوویەكی نزیكدا، وەك ڕێكخراوێكی بوارەكە ئاشكرایكردووە، بەڵام ئەوەشی خستوەتەڕوو گەربێت و هاوشێوەی نەوت مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت ئەوا نەهامەتییەكی گەورەتر دروست دەكات.
ئه‌مریكا چاوی له گازی هه‌رێمه
ڕێكخراوێكی كوردی كه زانیاری له‌سه‌ر نه‌وت و گازی سروشتیی هه‌رێم كۆده‌كاته‌وه، باس له‌وه‌ده‌كات، هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی ئاماده‌كارییدایه بۆ ئه‌وه‌ی گازی سروشتی هه‌نارده بكات، هۆشداریشده‌دات له‌وه‌ی هاوشێوه‌ی نه‌وت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.وریا حسێن، سەرۆكی ڕێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوت و گازی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “له هه‌رێمی كوردستان دوو جۆر مامەڵەمان لەگەڵ گازدا هەیە، بەشێكی ئەوەیە كە ئامادە دەكرێت و چاكسازی تێدا دەكرێت له كێڵگەكانی میران و بنەباوێ، كە تا ئێستا سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ ئەوەی گازیان لێوە هەناردە بكرێت، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تای وه‌به‌رهێنانه له گازدا و ئاماده‌كارییه بۆ هەناردەكردنی”.
“له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له كێڵگه‌ی كۆرمۆر، كه دانه‌غاز كارده‌كات، ئه‌و گازه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێندرێت 80%ی بۆ وێستگه‌كانی كاره‌بای هه‌رێم به‌كارده‌هێندرێت، ئه‌وی دیكه‌شی بۆ كارگه‌كان و پێداویستییه ناوخۆیهكانن، ئه‌وه‌ش وه‌ك داهاتێكی كاش یان حسابێك نییه بچێته خه‌زێنه‌ی حكومه‌ته‌وه هاوشێوه‌ی نه‌وت”، وه‌ك وریا حسێن وای وت.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی دۆر ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، “وەزیری وزەی ئه‌مریكا داوای لە سەرۆكی حكومەتی هەرێم كردووە، كە دەیانەوێت بەشداربن لە وەبەرهێنان لە گازی سروشتیی هەرێم، ئه‌وه‌ش بۆمان ده‌رده‌خات گازی هه‌رێم له چ ئاستێكدایه”.
“ڕوسیا له هه‌رێم ده‌ترسێت”
“كاریگه‌ریی گازی سروشتیی هەرێم گه‌ر لە گازی سروشتیی قەتەر زیاتر نەبێت كەمتر نییە”، وه‌ك مامۆستایه‌كی زانكۆ ئاماژه‌ی پێكردووه.
ئارام قادر، مامۆستای زانكۆ و شارەزای ژمێریاری نەوت به تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی بڕێكی زۆری گازی سروشتییه، ئه‌وه‌ش هۆكاری ئه‌وه‌یه‌ی كه ڕوسیا هاتووەتە ناوەوە بۆ هەرێم و به‌نیازه له‌و كەرتەدا كار بكات، چونكه ئەگەر گازی سروشتیی هەرێم وەك وڵات و دەوڵەت مامه‌ڵه‌ی لەگەڵدا بكرێت به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو و پێشكەوتوو، ئه‌وا مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت ببێت به جێگره‌وه‌ی ڕوسیا له دابینكردنی گاز بۆ ئه‌وروپا و توركیا”.
ئارام قادر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردووه كه ڕوسنه‌فتی ڕوسی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كاردا بۆڕیی گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتیی هه‌رێم دروستبكه‌ن، چونكه ڕوسیا ده‌یه‌وێت پشكی هەبێت لە وەبەرهێنان له گازی هه‌رێمدا، بۆ ئەوەی هەرێم نەبێتە ڕكابەری ڕوسیا و جێگره‌وه‌ی”.
گازی سروشتی ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی داهات؟
وریا حسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، “لە ساڵی ئایندەدا كە هه‌نارده‌ی گازی سروشتیی هه‌رێم دەستپێدەكات، ده‌كرێت ببێت بە سەرچاوەیەكی باشی داهات و دووه‌م سه‌رچاوه‌ی دارایی و پێگەی ئابوریی هەرێم بەهێز دەكات، ئەگەر هەماهەنگی نەبێت لەگەڵ عێراق و بیانەوێت بە سەربەخۆ بیفرۆشن مەلەفێكی ئاڵۆزترە لە نەوت و كێشە دروست دەبێت و له نه‌وت خراپتر و قورس‌تر له‌سه‌ر هه‌رێم ده‌كه‌وێت”.
سه‌رۆكی ڕێكخرای دۆر باسیله‌وه‌شكرد، “پرسی گاز ده‌بێت له‌گه‌ڵ عێراق لەڕووی ستراتیژی و یاسایی و هونەرییەوە كاری لەسەر بكرێت”.
لای خۆشیه‌وه ئارام قادر، شاره‌زا له ژمێریاری نه‌وت وتی، “ئەگەر بێت و حكومەتی هەرێم مامەڵەیەكی دەوڵەتدارانە له‌گه‌ڵ گازدا بكات، هاوشێوەی نەوت مامەڵەی لەگەڵدا نەكرێت، ئەوا كاریگەریی زۆر باشی دەبێت لەسەر ئابوریی هەرێم”.
گازی هه‌رێم به‌ره‌و بۆڕیی تاناپ
بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌رێمی كوردستان كۆمپانیای دانه‌غاز له مانگی نیسانی ساڵی 2007، ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا واژووكرد، به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی سه‌رچاوه‌كانی گازی سروشتیی هه‌رێم، پاش 10 ساڵ حكومه‌تی هه‌رێم ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ڕوسنه‌فت ڕاگه‌یاند.
له مانگی ئه‌یلولی ساڵی 2017دا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێم له‌میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نوسی توركدا ڕایگه‌یاند، “ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ڕوسنه‌فت به‌جۆرێكه، بۆرییه‌ك گاز له هه‌رێمه‌وه به خاكی توكیادا تێپه‌ڕده‌بێت بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌شێك له گازه‌كه‌ش بۆ توركیا ده‌بێت به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه”.
دواتر له 27ی حوزه‌یرانی ساڵی 2018دا ئاژانسیinterfaxی ڕوسی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڕوسنه‌فت وه‌به‌رهێنان له كێڵگه و بیره نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بۆ هه‌نارده‌كردنی گازی هه‌رێم ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ تاناپ “هێڵی بۆڕی گازی سروشتی له ڕێی ئه‌نادۆڵ”وه كردووه، به‌مه‌ش گازه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێی ئه‌و بۆڕییانهوه هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی له‌لایه‌ن سامانه سروشتییه‌كان و شاره‌زایانی بواره‌كه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، گازی سروشتیی هه‌رێم به 5 تریلیۆن 700 ملیار مه‌تر سێجا گاز خه‌مڵێندراوه.
بڕیاره له ساڵی 2021دا هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به هه‌نارده كردنی گاز بكات و به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كان ده‌توانرێت ڕۆژانه 30 ملیۆن مه‌تر سێجا گازی سروشتی، له ڕێی ئه‌و بۆڕییه‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت.
تاناپ، پڕۆژه‌ی دانانی هێڵی بۆڕی و هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتییه له‌ڕێی ئه‌نادۆڵی توركیاوه، له 17ی نۆڤێمبه‌ری ساڵی 2011 ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه كرا، كه ده‌ریای ڕه‌ش و ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، له ڕێیه‌وه گازی سروشتی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كرێت و ئاسانكاری بۆ كڕیارانی ده‌كات.
بۆڕیی گازی سروشتیی تاناپ، گازی بەرهەمهاتوو لە كێڵگەی گەورەی شادەنیز-2ی ئازەربایجان لەڕێگەی خاكی جۆرجیاوە دەگوازێتەوە سنووری توركیا، لە سنووری توركیاشەوە بە بۆڕییەكی دیكەدا بەناوی تاپ دەگوازرێتەوە یۆنان و ئەلبانیا، لەوێشەوە بە ژێر دەریادا تێدەپەرێت و دەگاتە ئیتاڵیا، لە ئیتاڵیاشەوە دەچێتە وڵاتانی دیكەی ڕۆژئاوای ئەوروپا.
هەردوو بۆڕیی تاناپ و تاپ بەشێكن لە پرۆژەیەكی گەورەتری كۆمیسیۆنی ئەوروپا لەژێر ناونیشانی (ڕێڕەوی گازی باشوور) كە ئامانجی ئەوەیە گازی سروشتی لە وڵاتانی كەناری دەریای قەزوین و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگوازێتەوە ئەوروپا و لەو ڕێگەیەشەوە وابەستەبوونی ئەوروپا بە گازی سروشتیی ڕوسیاوە كەمبكاتەوە، كە بەردەوام لەلایەن ڕوسەكان وەك كارتێكی بەهێزی سیاسی لەدژی یەكێتیی ئەوروپا بەكارهاتووە.
له‌لایه‌ن هه‌ندێك شاره‌زای وزه‌ی جیهانه‌وه تاناپ به ڕێگای ئاوریشمی وزه ناوده‌برێت.