لەبارەی ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی تەمموز و ناردنی بۆ بەغداد زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، دەبێت وەزارەتەكان لە 10ی هەموو مانگێكدا لیستی مووچەیان ئامادەبێت و دەشڵێت، “هەر كات داوای لیستی مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگی تەمموز بكرێت بۆ بەغداد دەنێردرێت”.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێم لە پەیوەندییدان بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی كە هەن، حكومەتی هەرێم ئامادەیە هاوكاریی وەفدی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بكات كە سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.

وتیشی، ” لیستی مووچەی مانگی تەمموز ئامادەیە و پێشتر بڕیاردراوە وەزارەتەكان لە 10ی هەموو مانگێكدا لیستی مووچەیان ئامادەبێت و لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی دابەشكردنی مووچەدا و هەر كاتێك داوابكرێت لیستی مووچەی مانگی تەمموز بۆ بەغداد دەنێرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: سەربـ.ـڕینی ئاژەڵ لەناو ماڵان و دەرەوەی شوێنی مۆڵەتدار قەدەغەیە

وەزارەتی تەندروستی، ڕایگەیاند، سەربـ.ـڕینی ئاژەڵ لەناو ماڵان و دەرەوەی شوێنی مۆڵەتدار قەدەغەیە. وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، بۆ…
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی باندێكی رفاندن ئاشكرادەكەن كە پەیوەندییان بە رفاندنی بازرگانەكەی سلێمانییەوە ھەبووە

ئاسایشی سلێمانی باندێكی رفاندن ئاشكرادەكەن كە پەیوەندییان بە رفاندنی بازرگانەكەی سلێمانییەوە ھەبووە و لە شاری كوت دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكی…
Total
0
Share