هێرشەكەی حەسەكە.. عێراق و ناوچەكانی ژێردەسەڵاتی توركیا سەرچاوەی چەكدارانی ‏داعش بوون

121 کارمەند و شەڕڤان شەهیدبوون

هێزەكانی سوریای دیموكرات دەڵێت، ئەو چەكدارانەی داعش كە هێرشیان كردەسەر ‏ناوچەكەیان، لەناو عێراق و ناوچەكانی ژێر دەستی توركیاوە هاتوون.‏

فەرماندەیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ئەمڕۆ كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ‏ئەنجامدا و ئاشكرایكرد، هێرشەكەی سەر بەندینخانەی غوێران لە حەسەكە نیشانیدەدات كە ‏داعش تائێستا “سەرچاوەی كێشەیە، نەك تەنها بۆسەر ناوچەكەمان، بەڵكو بۆسەر كۆی ‏جیهان”.‏

وتیشی، “ئەوەی لە بەندینخانەی غوێران ڕوویدا ئاماژەیە بۆ هاریكاریی وڵاتانی ‏هەرێمایەتی بۆ ڕێكخراوی داعش”، لەو ڕووەشەوە توركیای تۆمەتباركرد بە ‏‏”بەرپرسیاری ئەوەی ناوچەكە ڕووبەڕووی دەبێتەوە لە هێرشی تیرۆرستی”.‏

فەرماندەیی هەسەدە ئاشكراشیكرد، هێرشەکە لەلایەن چەكدارانی داعش لە ناوچەی سەرێکانی ژێر داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا و عێراقەوە ئەنجامدراون.

سەبارەت بە ئامانجی هێرشەكەش ڕوونیكردەوە، بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی دەستیانکەوتووە و هەروەها پشتبەست بە دانپێدانانی ئەو بەرپرسانەی ڕێكخراوەكە کە هێرشەکەیان ئەنجامداوە و دەستگیرکراون، ئەگەر پیلانەکەیان لە زیندانی غوێران ئەنجامی هەبووایە، ئەوا هەم هێرشیان دەکردەسەر گەڕەکەکانی دیکەی حەسەکە و هەمیش لە ناوچەکانی دیکەی وەک هۆل، شەداد و دێرەزوور هێرشیان ئەنجامدەدا و پیلانی بەرفراوانیان دەگێڕا.

چوارشەممەی ڕابردوو هەسەدە كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەواوەتی بەندینخانەی غوێرانی ‏ڕاگەیاند، ئەوەش پاش حەوت ڕۆژ ڕووبەڕووبوونەوە و هەڵمەتی ئەمنی لەگەڵ پاشماوەی ‏چەكدارانی داعش.‏

هێرشەكە، كە پێنجشەممەی پێشتر 20ی ئەم مانگە ئەنجامدرا، بە “گەورەترین و ‏توندترین” هێرشی داعش لەدوای ڕووخان و شكستی “دەوڵەتی خەلافەت” دادەنرێت.‏

سەبارەت بە ئاماری ڕووبەڕووبوونەوەكانیش فەرماندەیی هەسەدە ڕایگەیاند، 121 کارمەند و شەڕڤان شەهیدبوون، کە 77یان کارمەندی زیندانەکە بوون و 40یان شەڕڤانی هەسەدە بوون و، چوار هاوڵاتیی مەدەنییش شەهیدبوون، هەروەها 374 چەكداری داعش کوژراون.

بابەتی پێشتر

چی لەبارەی زنجیرە نوێیەکەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دەزانیت؟

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی: ئەو كەسانەی بە كۆرۆنا مردوون ڤاكسینیان وەرنەگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەک دهۆکی هەژاند

دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک لە دهۆک روویدا و لەلایەن بەشێک لە هاوڵاتییانەوە هەستیپێکراوە. لە راگەیەندراوێکی…
Total
0
Share