یوێفا ڕێگە نادات ئەنچلۆتی کاری ڕاهێنان بکات و داوای تاقیکردنەوەی لێدەکەن !

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا) نووسراوێکی ئاڕاستەی کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری ئەزموونداری یانەی ڕیاڵ مەدرید کردووە، تیایدا داوای لێدەکەن دووبارە تاقیکردنەوەی نووسینەکەی لە بواری ڕاهێناندا ئەنجامبدات.

بەهۆی کۆتاییهاتنی مۆڵەتی ڕاهێنانەکەیەوە لە ڕێکەوتی 31ی کانونی یەکەمی 2021ــەوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئاگادارکردووەتەوە لە کارپێنەکردنی کارلۆ ئەنچلۆتی، بەو بەهانەیەی ڕاهێنەرەکە مۆڵەتەکەی کۆتاییهاتووە و دەبێت نوێیبکاتەوە.

بەپێی داواکارییەکانی یوێفا، ئەنچلۆتی ناچارە بچێتە بارەگای فیدراسیۆنەکە و وەک ڕاهێنەرێکی تازەپێگەیشتوو دووبارە تاقیکردنەوەی نووسینەکی بکاتەوە، ئەوەش ئەو بڕیارەیە کە بەدڵی ڕیاڵ مەدرید و خودی ڕاهێنەرەکە و تەنانەت فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و ڕایەڵەی یانە پڕۆفیشناڵەکان نەبووە.

لەو بارەیەوە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا نووسراوێکی ئاراستەی یوێفا کردووە، دووپاتیدەکەنەوە، کارلۆ خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە و ئەنجامدانی تاقیکردنەوە بۆ کەسایەتییەک لەو ئاستەدا بێمانایە، بۆیە هیچ فیدراسیۆن و کەسێک ناتوانێت ناچاری تاقیکردنەوەی بکات.

کارلیتۆ لە ساڵی 1995ــەوە دەستی بەکاری ڕاهێنان کردووە، سەرجەم قۆناغەکانی بەشێوەیەکی یاسایی تێپەڕاندووە، لە بوارەکەی خۆیدا یەکێکە لە مێژووییەکان کە 21 ناسناوی بەکۆمەڵی بەدەستهێناوە، بووەتە باشترین ڕاهێنەری جیهان و سێ ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکانیشی چنیوەتەوە.

بابەتی پێشتر

لەسەر داوای ڕیاڵ مەدرید دوو یاریزانی بەرازیل بەرامبەر پاراگوای یاریناکەن

بابەتی دواتر

ئیریکسن بە ئامێری دڵەوە پەیوەندیی بە یانەیەکی ئینگلزییەوە کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆخی مێسی بە چی گەیشتووە؟

لیۆنێل مێسی چاوەڕێی هەنگاوەکانی بەرشلۆنە دەکات بۆ ئەوەى بگەڕێتەوە بۆ ئیسپانیا. گرێبەستی فەرمی یانەى پاریس سانجێرمان لەسەر مێزی…
Total
0
Share