ئەم وەرزە بۆ سێ یاریزانی مانچستەرسیتی كۆتایی هات

سێ یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی بەهۆی پێكانەوە ناتوانن تا كۆتایی وەرز بەشداری هیچ یارییەك بكەن.

لە یارییەكەی مانچستەر سیتی بەرامبەر نیوكاسڵ ، ڕۆبن دیاز توشی پێكان هات و ڕیزەكانی یانەكەی جێهێشت.

بەوەش ڕۆبن دیاز چووە ڕیزی هەردوو یاریزان والكەر و ستۆنزەوە كە ئەوانیش بەهۆی پێكانەوە دووركەوتبونەوە.

ڕاگەیاندنەكان جەخت لەوە دەكەنەوە كە هەر سێ یاریزانەكە تا كۆتایی وەرز ناتوانن بەشداری هیچ یارییەك بكەن.

گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی جەختی كردەوە لەوەی كە ئەوان هەوڵ دەدەن بەو یاریزانانەی ماویانە لە هێڵی بەرگریی، كۆتایی بەم وەرزە بهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆکار چییه‌؟ ئالڤێس په‌یوه‌ندی به‌ ڕاهێنانه‌کانی ساوپاولۆوه‌ ناکاته‌وه‌

ئه‌ستێره‌ی ناوداری به‌رازیل و پێشووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، دانی ئالڤێس په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ساوپاولۆی به‌رازیلی پچڕاندووه‌ و ئاماده‌نییه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌…
Total
0
Share