چاڤی سێ بۆندی مسۆگەرە و چاوەڕوانی پارەیە

ڕۆژنامەنووسێکی نزیک لە یانەی بەرشلۆنە، وردەکاریی ڕێککەوتنی یانە کەتەلۆنییەکەی لەگەڵ سێ یاریزان بڵاوکردەوە.

جێرارد ڕۆمێرۆ، ڕۆژنامەنووسی نزیک لە یانەی بەرشلۆنە ڕایگەیاندووە، کە ئیدارەی بارسا ڕێککەوتنی لەگەڵ ڤیتۆر ڕۆکی هێرشبەری یانەی ئەتلەتیک پارانێنسی کردووە، گرێبەستەکەی بە تێچووی 35 ملیۆن یورۆ کۆتاییهاتووە، تەنانەت یاریزانە 18 ساڵەکە بە تەواوی مەرجەکانی بارسا قایلبووە.

لەلایەکی دیکەوە، چاڤی پەیوەندی بە دوو یاریزانەوە کردووە و توانیویەتی مسۆگەریان بکات، پێکهاتوون لە دانی پاریخۆ لە ڤیاڕیاڵ و ئۆریۆل ڕۆمیۆ لە جیرۆنا.

دووانەی ناوبراو لە پێگەکانی سەنتەر و ناوەندی بەرگریکردن دەبنە پاڵپشتی ئیلکای گوندۆگان.

لەئێستادا ئیدارەی لاپۆرتا لە ڕێگەی فرۆشتنی یاریزانانی وەک ئانسو فاتی و فیران تۆرێسەوە، لە هەوڵدایە بڕی پێویست بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکان کۆبکاتەوە.

بابەتی پێشتر

وێستهام (80+10)ی مان سیتی ڕەتکردەوە

بابەتی دواتر

پێرلۆ دەگەڕێتەوە و ئەرکێکی قورس دەگرێتە ئەستۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share