ڕاوێژكارێكی سەرۆكی پارتی ناوەڕۆكی ئەو دەستپێشخەرییەی ئاشكراكرد، كە مەسعود بارزانی بۆ موقتەدا سەدری كردووە، كە پەیوەندیی بە پێگەی نوری مالكییەوە هەیە.
عەرەفات كەرەم، كە ڕاوێژكاری مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانە و ئەندامی ئەو شاندەیە، كە پارتی ناردبووی بۆ بەغداد بۆ گفتوگۆ، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، “بارزانی پێشنیازێكی پێشكەس بە سەدر كردووە بۆ ئەوەی مالكی ببێتە جێگری سەرۆك كۆماری داهاتووی عێراق”.
ڕاوێژكارەكەی سەرۆكی پارتی دەڵێت، گفتوگۆكان لەگەڵ سەدر بۆ نەهێشتنی گرژییەكانی بەردەم گفتوگۆكانە لەگەڵ چێوەی هەماهەنگی، بۆ دۆزینەوەی چارەسەر.
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی و سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هەروەها محەمەد حەلبووسی و خەمیس خەنجەر لە هاوپەیمانێتیی سوننەكان، لەسەر داوای مەسعود بارزانی چوونە نەجەف و لە حەنانە لەگەڵ موقتەدا سەدر كۆبوونەوە.
كۆبوونەوە و دەستپێشخەرییەكە دوای سەردانێكی ئیسماعیل قائانی دێت بۆ هەولێر، كە دوێنێ ئەنجامیداوە و لەگەڵ بەرپرسانی پارتی كۆبووەتەوە.